پاشنیوه‌رۆی یەک شەممە رێككه‌وتی ١٠/٢/٢٠١٩ یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی فووتساڵی خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە ئه‌نجامدرا.
به ئاماده‌بوونی د.جه‌لال خضر راگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش و به‌شێك له مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ كۆتا یاری خولی فووتساڵی تۆپی پێی خوێندكاران ئه‌نجامدرا.
له یاریه‌كه‌دا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی قۆناغی سێیەمی پەروەردەی وەرزش و قۆناغی سێیەمی پەروەردەی وەرزشی بنەڕەت به‌یه‌ك گه‌شتن و هه‌ڵبژارده‌ی قۆناغی سێیەمی پەروەردەی وەرزش توانی بە ئەنجامی ٣ بە سفریاریه‌كه له‌به‌ره‌وه‌ندی خۆی یه‌كلاییی بكاته‌وه‌و ببێتە پاڵەوانی خولەکە .
خولی تۆپی پێی فووتساڵی خوێندكارانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ساڵانه سازده‌كرێت و بۆ ئه‌مساڵیش ١٧ هه‌ڵبژارده كه پێكهاتبون له هه‌ڵبژارده‌ی به‌شه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به‌شداریان له خوله‌كه‌دا كرد.






