بەشەناخۆیی کچانی زانکۆی هەڵەبجە کەمپینی نەمامی تەمەن ئەنجام دەدات.
ڕۆژی سێشەممە ۲۰۱۹/۲/٥ بەشەناوخۆیی کچانی زانکۆی هەڵەبجە بە ناشتنی (۲۰۰) نەمامی جۆراو جۆر ، کەمپینی نەمامی تەمەنی ئەنجامدا.
کەمپینەکە لەلایەن خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی ئەو بەشەناوخۆییە بە هاوکاری ستافی کارگێڕی و خوێندکارانی بەشەناوخۆیەکە ئەنجامدرا وتیایدا بڕی دووسەد نەمام نێژران ، و مەبەست لەم کارە بەکەلتوورکردنی نەمام ناشتن و سەوز کردنی ژینگەی بەشەناوخۆیی بوو.
بە وتەی بەڕێوەبەری بەشەناوخۆیی کچان “نەمامەکان لەلایەن نەمامگەی سیروانەوە دابین کراون و خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بەشێوەی خۆبەخشانە سەرەڕای ناشتنیان ، لەماوەی چوارساڵی خوێندنیشیان لە زانکۆدا ئەرکی بەخێوکردنیان لە ئەستۆ دەگرن”
بەشەناوخۆیی کچانی زانکۆی هەڵەبجە لەماوەی ڕابردودا چەندین هەڵمەتی نەمام ناشتنیان ئەنجامداوە و ژمارەیەکی زۆر نەمام لە بەشەناوخۆییەکە نێژراون.



