به‌پێی فه‌رمانێكی سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه پ.ی.د.تحسین عبدالكریم زه‌نگنه بڕی پاره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی توێژینه‌وه‌كانی مامۆستایانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه خه‌رجده‌كرێت.
زانكۆی هه‌ڵه‌بجه پاڵپشت به فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ژماره (٣٣٣٣ له ۲۰۱۸/٢/۲٥)تایبه‌ت به ده‌سه‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ،به مه‌به‌ستی هاندان و پشتگیریكردنی مامۆستایانی زانكۆ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی (ترقیه)پێشكه‌شی ده‌كه‌ن خه‌رجده‌كرێت.
به‌پێی فه‌رمانی زانكۆیی ئه‌م بڕیاره جگه له‌سه‌رۆكی زانكۆ سه‌رجه‌م مامۆستایانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ده‌گرێته‌وه به‌بێ جیاوازی پله‌وپۆستی كارگێڕیان.
وه‌ك له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه “ئه‌م پاره‌یه ته‌نها بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی توێژینه‌وه‌كانی مامۆستایان كه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن خه‌رجده‌كرێت”.
