بۆ زیاتر گه‌شه‌كردنی ئاستی زانستی خوێندكاران زانكۆی هه‌ڵه‌بجه كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانێكی نوێ ده‌كات.
له‌كارنامه‌ی ساڵی خوێندنی ۲۰۱٨ ـ ۲۰۱۹ دا،یه‌كێك له‌و پلانانه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه دایڕشتوه و كاری له‌سه‌رده‌كات زیاتر گه‌شه‌كردنه به ئاستی زانستی خوێندكارانی زانكۆكه ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سەرۆکی زانکۆی هه‌ڵه‌بجه پ.ی.د.تحسین عبدالكریم زه‌نگنه سەرجەم سەرۆک بەش و ڕاگری کۆلێژەکانی سەرپشک کردوه هەوڵەکانیان بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی زانستی خوێندكاران بخەنە گەڕ.
وه‌ك له یه‌كێك له‌بڕگه‌كانی كارنامه‌ی ساڵی ۲۰۱۹ی زانكۆدا هاتووه سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ هێنان و بانگهێشت كردنی مامۆستایانی بیانی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وانه‌بێژی له زانكۆكه‌دا.
هێنانی مامۆستا لەدەرەوە وەک میوان بەمەبەستی گەشەکردنی ئاستی زانستی خوێندکارانه، و سەرۆکی زانکۆ سەرجەم سەرۆک بەش و ڕاگری کۆلێژەکانی سەرپشککرد کە هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ.
