له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی یادی كیمیابارانكردنی شاره‌كه‌دا زانكۆی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی كتێب كۆكردنه‌وه له‌ژێرناوی (سی و یه‌ك هه‌زار كتێب بۆ ڕۆحی پێنج هه‌زار شه‌هید) ڕاده‌گه‌یه‌نێت .
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مامۆستای زانكۆ‌و وته‌بێژی هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی كتێب كۆكردنه‌وه یاسین عمر ئیبراهیم ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندو وتی” زانكۆی هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكه له زانكۆ نوێیه‌كانی كوردستان و به‌هۆی دروستبونی قه‌یرانی داراییه‌وه نه‌توانراوه كتێب و سه‌رچاوه‌ی زانستی پێویست بۆ زانكۆ دابین بكرێت،و له ئێستادا كتێبخانه‌ی زانكۆ پێویستی به كتێبه،بۆیه ده‌مانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وی كوردستان هه‌ندێك له پێویستیی كتێبخانه‌كانی زانكۆ پڕ بكه‌ینه‌وه “.
وته‌بێژی هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی كتێب كۆكردنه‌وه بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه وتیشی” ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له چوارچێوه‌ی چالاكیه‌كانی زانكۆیه بۆ به‌رز ڕاگرتنی سی و یه‌كه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه”.
سه‌باره‌ت به میكانیزمی كۆكردنه‌وه‌ی كتێیه‌كان یاسین عمر ده‌ڵێت” به‌دوو شێواز هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه ڕێگای یه‌كه‌م له رێگه‌ی بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی بۆ ده‌زگا و ڕێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تیه دیاره ڕۆشنبیره‌كان ،وه رێگای دووه‌میش له ڕێگه‌ی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی و وێب سایتی زانكۆ‌و و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه،وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌وه دوورن ده‌توانن هه‌ڵمه‌ته‌كه له پێناو گه‌شه‌دان و فراوانكردنی كتێبخانه و پاشخانی زانستی زانكۆ ئه‌نجامبده‌ن.
یاسین عمر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌چه‌ند شوێن و به چه‌ند شێوازێكی دیكه هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رفراوان ده‌كه‌ن و ئه‌و كتێبانه‌شی كه بۆ زانكۆ كۆده‌كرێنه‌وه له‌رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتیده‌كرێن و راده‌ستی كتێبخانه‌كانی زانكۆ ده‌كرێن.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ ئاشكرایكرد له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا به هه‌زاران كتێب به‌خشراوه به زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و وه‌چه‌ند ده‌زگایه‌كی چاپه‌مه‌نی و ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌و كه‌سایه‌تی و نوسه‌رو ئه‌دیب به‌ڵێنیان داوه كه هاوكاری هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی (سی و یه‌ك هه‌زار كتێب بۆ ڕۆحی پێنج هه‌زار شه‌هید) بكه‌ن و به‌هه‌زاران كتێب بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه كۆبكه‌نه‌وه.
بۆ په‌یوه‌ندیكردن به هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی كتێب بۆ رۆحی پێنج هه‌زار شه‌هید ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژماره ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵەوە:
07701533444
07501533444
idrees.karim@uoh.edu.iq

