سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه كارنامه‌ی ساڵی خوێندنی 2018-2019 ده‌خاته ڕوو.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراواندا به‌سه‌رپه‌رشتی د.تحسین عبدالكریم زه‌نگنه سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌رانی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕی و به‌شێك له مامۆستایانی زانكۆ كارنامه‌ی ئه‌مساڵی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه راگه‌یه‌نرا.
له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆ تاوتوێی هه‌ندێ بابه‌تی زانستی و كارگێڕی و په‌یوه‌ست به به‌ڕێوه‌بردنی زانكۆی كرد‌و پاشان هه‌ریه‌ك له به‌شداربوان سه‌رنج و پێشنیار‌و تێبینی خۆیان له‌مه‌ڕ كارنامه‌ی زانكۆ خسته روو.
دواتر و له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌چه‌ند خاڵێك كارنامه‌ی كاركردنی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه بڕیاری له‌سه‌ردرا كه بریتین له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه :
١. تەواوکردنی پڕۆژەی بینای سەرۆکایەتی زانکۆ لەمساڵدا ، كه پێشتریش بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بەڵێنەی به‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆدابوو ، وه لە ئێستاشدا کۆمپانیای جێبەجێکار کاری تێدا دەکات و ئەمساڵ سەرجەم کارەکانی تەواو دەکرێت و رادەستی سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە دەکرێت.
٢. تەواوکردنی سیاجی کەمپی زانکۆ له بناری عه‌بابه‌یلێ ، بەهەوڵی سەرۆکی زانکۆ و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە ، کە لەئێستادا زیاتر له نیوەی كاره‌كانی تەواوبوە و به‌شێكی ماوە.
٣. دانانی پلانی كردنه‌وه‌ی چەند بەش و کۆلێجێکی نوێ لە زانکۆی هەڵەبجە.
٤. پەرەپێدان به بەڕێوەبەرێتی ڕاگەیاندنی زانکۆ و پێشخستنی وێب سایتی زانكۆ.
٥. پتەوکردن و فراوانکردنی پەیوەندی زانکۆی هەڵەبجە لەگەڵ زانکۆکانی کوردستانداو کردنەوەی زانکۆی هەڵەبجە بەڕووی دەرەوەدا .
٦. هێنانی مامۆستا لەدەرەوە وەک میوان بەمەبەستی گەشەکردنی ئاستی زانستی خوێندکاران، بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکی زانکۆ سەرجەم سەرۆک بەش و ڕاگری کۆلێژەکانی سەرپشککرد کە هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ.
٧. کردنەوەی خوێندنی باڵا(ماسته‌ر)، بۆ به‌شه‌كانی مێژوو، فیزیا ، وەرزش و بنەمای ئاین وپاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
٨. كاركردن بەمەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش لەگەڵ مامۆستایانی بیانی.
٩. فراوانکردن و ئەنجامدانی وۆرک شۆپ و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی برەودانی زیاتر بەتوێژینەوە زانستیەکان و بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆی هەڵەبجە میوانداری ئاراستەی چەند مامۆستایەکی زانکۆکانی وڵاتانی دەرەوە کردوە.
١٠. دووبارە دەرچوواندن و بەنێودەوڵەتیکردنی گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە کە پێشتر و بەهۆی پێداچونەوەو بەرەوپێشبردنی بۆ ماوەیەک راگیرابوو.



