ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 2019/1/22 وه‌فدێكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان كه پێكهاتبوون له هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان ( عبدالواحد حاجی سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایان ، د. نادر نانكه‌لیی ئه‌ندامی سكرتاریه‌ت ، م.جلال عوسمان لێپرسراوی ناوه‌نده‌كان و ئه‌نوه‌ر محمد لێپرسراوی ڕێكخراوی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه ) سه‌ردانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد و له لایه‌ن به‌ڕێز (د.تحسین عبدالكریم زه‌نگنه) سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌وه پێشوازیان لێكرا.
مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ی یه‌كێتی مامۆستایان به‌ستنی پردی په‌یوه‌ندی و ئه‌نجامدانی كار و چالاكی ئه‌كادیمیی هاوبه‌ش له نێوان زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و یه‌كێتی مامۆستایان‌دا بوو.
له دانیشتنێكدا سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه دوابه‌ره‌وپێشچوونه‌كانی زانكۆ و ڕه‌وشی خوێندن و دیارترین له‌مپه‌ر و كۆسپه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندنی له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه باس كردن و بڕیاری كاری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و یه‌كێتیه‌دا دا.

