به‌مه‌به‌ستی به‌رز نرخاندنی ڕۆڵی به‌شی بنه‌ماكانی ئاین له كه‌م كردنه‌وه‌ی توندوتیژی له‌ناو خوێندكارانی زانكۆ و له نزیگه‌وه گوێگرتن له داواكانیان به‌ڕێز (د. تحسین عبدالكریم زه‌نگنه) سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ مامۆستایانی به‌شی بنه‌ماكانی ئاینی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه كۆبویه‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری 2019/1/21 و له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به ئاماده‌بونی به‌ڕێز(د.ئیدریس كریم) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و ژماره‌یه‌ك مامۆستا و به‌رێوه‌به‌ری یه‌كه‌ئیداریه‌كانی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پاش به‌خێر هێنانی مامۆستایانی به‌شی بنه‌ماكانی ئاین ، سه‌رۆكی زانكۆ به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی و زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌وه سوپاسی تایبه‌تی به‌شی بنه‌ماكانی ئاینی كرد كه له ماوه‌ی ڕابردوودا ڕۆڵی به‌رچاو و دیاریان هه‌بووه له كه‌مكردنه‌وه و له‌ناوبردنی بیری توندوتیژی له ناو خوێندكارانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌دا ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو بیری توندوتیژی به چه‌شنێك په‌ره‌ی سه‌ندبو كه به ئاراسته‌ی كاری تیرۆریستی هه‌نگاوی ده‌نا ، له‌سایه‌ی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و بیرمه‌ندان و مامۆستایانی زانكۆ به‌گشتی و مامۆستایانی به‌شی بنه‌ماكانی ئاین به‌تایبه‌تی ئه‌و بیره له‌ناو خوێندكارانی زانكۆدا بنه‌بڕ كراوه و خۆش به‌ختانه خوێندكاران و مامۆستایان له كۆمه‌ڵگه‌دا بونه‌ته مایه‌ی چه‌سپاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئاینی.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆ له نزیكه‌وه گوێی له داوكاریه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی به‌شی بنه‌ماكانی ئاین و مامۆستایانی به‌شه‌كه كرد و سه‌رجه‌م پێداویستی و داواكاریه‌كانیانی له دووتوێی چه‌ندین خاڵدا ئاڕاسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری زانكۆ كرد به مه‌به‌ستی هه‌رچی زوتر جێبه‌جێكردنیان. لای خۆیانه‌وه سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایانی ئه‌و به‌شه سوپاسی تایبه‌تان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی زانكۆ و ستافی سه‌رۆكایه‌تی كرد كه هه‌میشه ده‌رگایان ئاوه‌ڵایه به ڕووی خواسته‌كانی مامۆستایان و خوێندكاران‌دا و هه‌ماهه‌نگ و هاوكاری به‌شه‌كه‌یانن له جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانیاندا.



