سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رواری 2019/1/8 به‌ڕێز (پ.ی.د. دۆوان ئۆزده‌میر) سه‌رۆكی زانكۆی ئیشك له شاری سلێمانی سه‌ردانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان (د. تجسین عبدالكریم زه‌نگنه) سه‌رۆكی زانكۆ و (م.ی ئاریان علی حامد) به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی زانكۆ و (م.ی. هۆشمه ن عه‌تا) مامۆستای زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌وه به گه‌رمی پیشوازی كرا.
له دانیشتنێكدا پاش به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی زانكۆی ئیشك ، به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی و هیوای به‌ستنی پردی په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمی نێوان هه‌ردو زانكۆ خواست. هه‌ر هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا به‌ڵێنی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی هه‌ردوو زانكۆ و و واژۆكردنی یاداشتنامه‌ی لێكتێشگه‌یشتن له نێوان هه‌ردولادا دوپات كرایه‌وه.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا لۆگۆی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه به‌خشرایه سه‌رۆكی زانكۆی ئیشك.

