زانکۆى هەڵەبجە و زانکۆى هامک لە وڵاتى فیلەندا یاداشتنامەى لێک تێگەیشتن واژۆ دەکەن

پاش بەشدارى کردنى بەڕێز (م.ى ئاریان على حامد) بەڕێوەبەرى پەیوەندییە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکانى زانکۆى هەڵەبجە لە خولى پیداگوجى لە زانکۆى هامک لە وڵاتى فنلەندا و دانیشتنى لەگەڵ ستافى ئۆفیسی ئینتەرناشناڵى ئەو زانکۆیە , بەمەبەستى بەرەو پێشتر بردنى پەیوەندیە ئەکادیمى و زانستیەکان و زیاتر فراوان کردنى زانکۆى هەڵەبجە ، داواکارى  واژۆکردنى یاداشتنامەى لێکتێگەیشتنى پێشکەشى زانکۆى هامک کرد  , زانکۆى ناوبراو بەخۆشحاڵیەوە داواکاریی زانکۆى هەڵەبجەیان پەسەندکرد و ئەو یاداشتنامەیە لەنێوان هەردوو لادا واژۆکرا . کە بە پێی ناوەڕۆکى یاداشتنامەکە هەردوو زانکۆ لە ئایندەدا دەتوانن لێکۆڵینەوەى هاوبەش و ئاڵوگۆڕى ستاف و چالاکیگەلی زانستى هاوبەش ئەنجام بدەن.



Sharing is caring!