زانکۆى هەڵەبجە و زانکۆى گیلانى ئێران یاداشتنامەى لێک تێگەیشتن واژۆ دەکەن

   ڕۆژى پێنج شەممە ٢٠١٨/١٢/٢٠ وەفدێکى زانکۆى گیلان سەردانى زانکۆى هەڵەبجەیان کرد و لەلایەن بەرێز (پ.ی.د.تحسین عبدالکریم زەنگنە) سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە و ستافێکى زانکۆوە بە گەرمى پێشوازییان لێکرا.
لەو دیدارە زانستیەدا بەڕێز سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە بەخێرهاتنى وەفدى میوانى کرد و باسی لە چۆنیەتى هەماهەنگى نێوان هەردوو زانکۆ کرد لەڕووى چالاکى زانستى و کەلتوورى و وەرزشی و پەیوەندیە ئەکادیمیەکانەوە ، وە سوپاسی وەفدى زانکۆى گیلانى کرد کە بەتایبەت سەردانى زانکۆى هەڵەبجەیان کردووە . هاوکات  جەختیشی لە کرانەوەى دەرگاى زانکۆى هەڵەبجە کردەوە بۆ پەرەدان بە پەیوەندیە ئەکادیمیەکانى هەردوولا لە چوارچێوەى ئەنجامدانى لێکۆڵێنەوە و کۆنفڕانسی هاوبەش و ئاڵوگۆڕى خوێندکار و ستافى ئەکادیمی لە نێوان هەردوو زانکۆ .
لاى خۆیانەوە وەفدى زانکۆى گیلان زۆر سوپاسی سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە و ستافى زانکۆیان کرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە و جەختیان کردەوە لەسەر بەهێزکردنى پەیوەندى زانستیی نێوان هەردوو زانکۆ و میوانداریی زانکۆى هەڵەبجەیان بۆ زانکۆى گیلان لە ئێران کرد لە پێناو زیاتر بەرەوپێشچوونى هەماهەنگى زانستیی و چەند پرسێکى ترى زانستى.
لە کۆتایی دیدارەکەدا یاداشتنامەى نێوان هەردوو زانکۆى واژۆ کرا.

Sharing is caring!