ڕۆژى چوارشەممە ٢٠١٨/١٢/١٩ سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە لە کتێبخانەى ناوەندیی زانکۆ , مەراسیمێکى ڕیزلێنانى بۆ بنەماڵەى نوسەرى کۆچکردوى کورد بەڕێز (محەمەد عەبدولڕەحیم ) کەسایەتى دیارى شارى سلێمانى ئەنجامدا.
لە مەراسیمەکەدا خەڵاتى سوپاس و پێزانینى سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە و لۆگۆى زانکۆ بەخشرایە نوێنەرى بنەماڵەى ناوبراو لە پاى پێشکەشکردنى زیاتر لە (١٠٠٠) هەزار کتێبى نوسەرى کۆچکردوو بە کتێبخانەى ناوەندیی زانکۆى هەڵەبجە. هەروەک خەڵاتى سوپاسنامەى زانکۆش بەخشرایە بەرێز (د.هێمن عبدالله) مامۆستا لە بەشی یاساى زانکۆى هەڵەبجە بەهۆى ئەوەى کە ڕۆڵی پردى پەیوەندى نێوان بنەماڵەى ناوبراو و زانکۆى هەڵەبجەى بینیوە .
هاوکات سەرۆکى زانکۆ لە وتەیەکدا زۆر سوپاسی بنەماڵەى بەرێزیان کرد و ئاماژەى بەوە کرد کە ئەم کارە مەزنە لە مێژووى زانکۆدا دەمێنێتەوە و رۆڵێکى بەرچاوى دەبێت لە پێشخستنى کتێبخانەى زانکۆ و بەتایبەت لەم ساتەدا کە زانکۆ و کتیخانەکەشى لە سەرەتاى بونیاتنان و گەشەسەندان . هیواشی خواست کە ئەو کەسانەى کە کتێبان هەیە لە ماڵ و کتێبخانە تایبەتیەکانیاندا و پێویستیان نیە بیبەخشنە کتێبخانەى زانکۆکان ، چونکە کەسانى ئەکادیمى و خوێندکاران بە شێوەى زانستیانە سودیان لێ وەردەگرن.



