ڕۆژانی ١٢ و ١٣/ ١٢/ ٢٠١٨ بەڕێزان (م. ی. گۆران عمر مصطفی) بەڕێوەبەری سێنتەری گەشەپێدان بۆ کار و (م. عمر فؤاد غفور) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری لەسەر بانگھێشتی ڕێکخراوی (IREX)ی ئەمریکی بەشداریان کرد لە کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژی بە ناونیشانی (Workforce Development Conference 2018; Multisectoral Approach to Improving Workforce Development) لە شاری بەغداد کە لەلایەن ڕێکخراوی ناوبراوەوە بە سپۆنسەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ئەنجام درا.
ئامانج لە کۆنفرانسەکە دروستکردنی ھەماھەنگی نێوان زانکۆ و کەرتی تایبەت و لایەنی حکومی بوو بۆ گەشەپێدان و پاڵپشتیکردنی بازاڕی کار. لە کۆنفرانسەکەدا چەندین سیمینار و پانێڵ پێشکەشکران دەربارەی ئامادەکردنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ بازاڕی کار و شێوازی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە پرۆگرامەکانی خوێندندا بە شێوەیەک کە خزمەتی بازاڕی کار بکات. لەم کۆنفرانسەدا نوێنەرانی ھەریەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و ھەرێمی کوردستان و زانکۆکانی عێراق و کوردستان و چەندین کۆمپانیای کەرتی تایبەت ئامادەبوون.





