زانکۆی هەڵەبجە ۆرکشۆپی تایبەت بەیادی مەولود ئەنجام دەدات

ڕۆژی سێشەممەبەرواری ٢٠١٨/١٢/٤ کاتژمێر ۱۱/۳۰ خولەکی سەرلەبەیانی کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە بەشی بنەماکانی ئاین ۆرک شۆپی تایبەت بەمانگی مەولود ی ئەنجام دا بەناونیشانی (کەسایەتی وژیانی سەروەرمان پێغەمبەر (د.خ). کە ۆرکشۆپەکە لەلایەن بەڕێز د.ئاوات صاڵح عبداللە وە پێشکەش کرا پاش بەخێرهاتنی میوانەکان و ئامادەبوان ئاماژەی بەبڕگەو بابەتەکانی ۆرکشۆپەکە کرد کەلەبەشی یەکەمدا د.عمرحمەرشیداحمد بابەتەکەی خۆی بەناونیشانی(لێبوردەی لەژیانی پێغەمبەردا(د.خ)پێشکەش کردکەباسی لەسیفاتە جوان و نایابەکانی پێغەمبەردا (د.خ)کرد بەتایبەتترسیفاتی لێبوردەیی کەئەم سیفاتە مروڤ بەشکۆدەگەیەنێت نەک نەنگی کەخوای گەورەزۆرئاماژەی پێداوەو پێغەمبەردا(د.خ)لەفەرموودەکانیا زۆر دووبارەی کردۆتەوە بۆمرۆڤایەتی سود وەرگرتنیان، لەبەشی دووەمی ۆرکشۆپەکەدا م.عبدالرحمن محمدعارف لەبابەتەکەیدا بەناونیشانی ( یادی مەولودو یادەکانی تر لە فیقەو فیکرێکی ترەوە) کەلەبابەتەکەتدا جەختی لە ناوەڕۆکی یادکردنەوەکە کرد نەک ڕۆژ و بەروارەکەی وە دورکەوتنەوە لە تقلید کردن کەئەمەیش لە ڕێگەی پسپۆڕان و کەناڵە میدیایەکان بە گشتیەوە دەبێت . لەتەوەری سێیەمدا م.ی. طاریق جبار محمەد لەبابەتەکیدا بەناونیشانی (وصف النبی ) (ص) باسی لەسیفاتە جوانەکانی پێغەمبەردا(د.خ) کرد کەلەگەڵ ئەوەی کە نەخوێنەوار بووە بەڵام بۆتە مامۆستاو پێشەنگی مرۆڤایەتی لەڕێگەی (سروشت) کەئەمیش بەرزی و پیرۆزی ئەو دەردەخات کەئەویش لە ئەسڵدا مرۆڤە تەنها جیاوازیان ئەوەیە کە ئەو وەحی بۆهاتووە وەجەختی لەسەر پەیامەکەی پێغەمبەردا (د.خ) کردووە کەپەیامێکی گشتگیر و جیهانیە . کۆتابەشی ۆرک شۆپکە لەلایەن م.ی. مامۆستا دیاری ئەحمەد کاکە حەمە بەناونیشانی (ثناء النبی ص وسلم عند علماء الغرب) پێشکەش کرا کەتێدا باسی لە زانایانی ڕۆژئاوا کرد بەگشتی دەربارەی پێغەمبەر (د.خ) لەگەڵ ئەوە کە باوەڕیان بەدینەکە نەبووە بەڵام بەکەسێکی میانڕەو و ڕاستگۆیان وەسف کردووە، بەم شێوەیە ۆرکشۆپەکە بە پرسیارو سەرنجەکانی ئامادەبوان کۆتای پێهێنرا.

Sharing is caring!