بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی خوێندن و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کاروباری زانستی و کارگێڕی بەشی کوردی و خوێندکاران لەبەشەناخۆییەکانی کچان و کوڕاندا لە نزیکەوە گوێگرتن بۆ داواکاری و پێشنیارەکانیان و چارەسەرکردنی هەنووکەیی بۆیان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۲٠۱۸/۱۱/۲۷بەڕێزان (پ.ی.دتحسین عبدالکریم زەنگنە)سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و (پ .ی د.ئیدریس کریم محمد)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی ودارایی/بەوەکالەت وستافێکی کارگێڕی سەردانی بەشی ناوبراو و بەشەناوخۆییەکانی سەر بە هەمان بەشیان کرد.
لەلایەن بەرێزان سەرۆک بەش و مامۆستایان و فەرمانبەران وخوێندکاران پێشوازیان لێکرا.
لەدەستپێکی سەردانەکەدا بەرێز سەرۆکی زانکۆ سووپاسی سەرجەم ستافی بەشەکەیی کرد بۆ کارکردن و دڵسۆزی بەردەوامیان بۆخزمەت بەزانکۆو زانست لە دەڤەرەکەدا.
پاشان گفتووگۆیەکی کراوە دەستی پێکرد لە نێوان ستافی بەشەکەو خوێندکاران وبەرێز سەرۆکی زانکۆدا بۆتاوتوێی سەرجەم کاوبارەکانیان کراو لە هەمان کاتداچارەسەری هەنووکەیی بۆ سەرجەم کێشەکان کرا لە ڕێگەی گۆرانکاری لە دابەشکردنەوەی دووبارەی میلاکاتی فەرمانبەران و دانانی کەسانی گونجاو بۆ شوێنەکان لە پێناو باشتر بەرێوەبردنی کاروبارەکان و کڕین و دابینکردنی کەل وپەل و پێویستی و گرنگ تایبەت بە بەشەکە .
پاشان سەردانی بە شە ناوخۆییەکانی کوڕان وکچانیان کردو لەڕێگەی دابینکردنی سێ بەشی ناوخۆیی دیکە بەڵێنی باشترکردنی شوێنی مانەوەو بەهەند وەرگرتنی پێشنیارەکانیان و دابینکردنی پێداویستیەکان کۆتایی بە سەردانەکەیان هێناو بەڵێنی دووبارە سەردانکردنەوەی پێدان.

