- بەرواری 201/11/27 لە كاتژمێر 10 سەرلەبەیانی لە هۆڵی سیمینیاری كۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەكان ، ڕێكخراوی زانستی پزیشكی كوردستان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانكۆی هەڵەبجە ، خولێكی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ خوێندكارانی بەشی جوگرافیای سەر بە كۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەكانی زانكۆی هەلەبجە دەكاتەوە. لە خولەكەدا پرۆژەی هۆشیاریی خوێندكاران بە كۆمەڵێك كۆرسی سەرەتایی و زنجیرە سیمینارێك و بە وردی ڕێنمایییەتەندروستیە سەرەتاییەكان بە خوێنكاران ئاشنا كران و میكانیزمەكانی خۆپاراستن و چارەسەركردنی بەپەلەی حاڵەتە لەناكاوەكان باسیان لێوە كران. بە شێوەی تیۆری و پراكتیكی خوێندكاران بە فریاگوزاریە سەرەتاییەكان ئاشنا كران و خوێندكاران پاش سوپاسی تایبەتیان بۆ زانكۆی هەڵەبجە هیوای بەردەوامی ئەو جۆرە خولانەیان خواست.
ئەمە لە كاتێكدایە كە ڕۆژی 18- 2018/11/19 خولێكی هاوشێوە بۆ خوێندكارانی كۆلێجی زانست كرایەوە و بڕیاریشە لە ڕۆژی 2018/11/5 بۆ خوێندكارانی بەشی یاسا ئەنجام بدرێت.
- 27 تشرینی دووهەم
- 2018