پرسەنامەى زانکۆى هەڵەبجە بەبۆنەى کۆچی دوایی (د.محەمەد ئەمین هەورامانى)

بەناوى خواى. گەورە
بەداخ و پەژارەوە کە سەرلەبەیانى ڕۆژى هەینى ٢٠١٨/١١/٢٣ هەواڵى ناخ هەژێنى کۆچى دوایی قەڵەمە بەبڕشتەکەى هەورامان ، نوسەر و ئەدیب و ڕۆشنبیرى گەورەى کوردستان (د.محمد ئەمین هەورامانى) مان بیست . ئەم هەواڵە لەناخەوە هەژاندیدنى و پڕ بەدڵ خەمبارى کردین .

لەدەستدانى بەڕێزیان کەلێنکى گەورە لە هەمبانەى زانست و مێژوو ئەدەب و کتێبخانەى کوردیدا دروست دەکات و زانکۆى هەڵەبجە و زانست دۆستانى ناوچەکە و کوردستان پشتیوانێکى گەورەمان لەدەست دا.
لەخواى گەورە داوکارین کە دکتۆر هەورامانى بخاتە بەر ڕەحمەتى بێ پایانى خۆى و لەسایەى زانست و زانیاریەکەیدا بیحەوێنێتەوە. سەبورى ئێمە و کەس وکار وبنەماڵە و دۆستان و نزیکانى بەرێزیشیان بدات.
انا لله و إنا إلیەراجعون
سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە
٢٠١٨/١١/٢٣


Sharing is caring!