زانکۆى هەڵەبجە سیمپۆزیەمێکى نێودەوڵەتى سەبارەت بە ژینگە و خۆراکى تەندروست ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ دوشەمە بەروارى ٢٠١٨/١١/١٩ زانکۆى هەڵەبجە بە هاوبەشی زانکۆى پەیامى نورى ئێران /لقى پارێزگاى کوردستان سیمپۆزیەمێکى نێودەولەتى ئەنجام دا.
سیمپۆزیەمەکە بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ و مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکارانى زانکۆ و کەناڵەکانى ڕاگەیاندن ,  لە کاتژمێر ١٠ى پێش نیوەڕۆ  و لەهۆڵى سیمینارى کۆلیجى زانستەمرۆڤایەتیەکانى زانکۆى هەڵەبجە بە ناونیشانى (ژینگە و خۆراکى تەندروست چۆن دەبنە هۆکارێک بۆ ڕاکێشانى سەرنجى گەشتیاران بۆ پارێزگاى هەڵەبجە) بەڕێوەچوو.
دەستپیکى سیمپۆزیەم و وتەى بەخێر هاتن لەلایەن بەڕێز(م.ئاکۆ محمد) خوێنرایەوە. ئەو بەناوى زانکۆى هەڵەبجەوە بە گەرمى بەخێرهاتنى ئامادەبوانى کرد بەتایبەت وەفدى زانکۆى پەیامى نور کە لە وڵاتى ئێرانەوە هاتبون. دواتر بەڕێز (پ.ی.د. ادریس کریم محمد) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی وتارى سەرۆکایەتى زانکۆى خوێندەوە خوێندرایەوە. بەرێزیان ئاماژەى بەوە کرد کە ژینگە و خۆراکى تەندروست دوبابەتى گرنگ و جیی باسى سەرجەم سێکتەرە تەندروستى و ئەکادیمیی و ناوەندەکانى توێژینەوەن لە دونیادا و دەیان توێژینەوە و بەدواداچون و لێکۆڵینەوەى زانستییان بۆ کراوە لە سەرانسەرى دونیادا ، خەریکە لە کوردستانیش گرنگیدان بەو تیۆریزمانە دەبێتە مۆدێڵ و ئەنجامدانى ئەو سیمپۆزیەمە نێودەوڵەتیەى بە گەواهیدەرى وشەکانى هێنایەوە. هەروەک سوپاسی خۆى و سەرۆکایەتى زانکۆ ئاراستەى سەرجەم ئەو لایەنانە کرد کە بەوەها کارێکى گەورە هەستاون.
دواتر بەرنامەى کارى سیپۆزیەم بە یەکەم بابەتى بەڕێز (د.هەڵگورد  على) مامۆستا لە پەیمانگاى تەکنیکى هەڵەبجە بە ناونیشانى (خۆراکە سروشتیەکان  ناسروشتیەکان ، کاریگەرییان لەسەر گەشتیاران) دەستى پێکرد . ئەو لە سیمینارەکەیدا بە وردى بەراوردیەکانى نێوان خۆراکى تەندروست و ناتەندروستى کرد ، و ڕۆڵى هەردوکیانى لە کەرتى گەشتیاردا ڕون کردنەوە بە گرنگیەوە باسی پێشکەش کردنى خۆراکى تەندروستى کرد لە ناوچە گەشتیاریەکاندا . بابەتى دووەمى سیمپۆزیەم لە لایەن بەڕێز (د. ئەسکەندەر مورادى سەرۆکى زانکۆى پەیامى نورى ئێران/ لقى پارێزگاى سنە(کوردستان) بەناونیشانى ڕۆڵی ژینگە لە کەرتى گەشتیاریدا پێشکەش کرا. سیمیناریست لە بابەتەکەیدا بە وردى چەمکى ژینگەى لە ڕووى واتا و لێکدانەوە جیهانیەکان ڕون کردەوە، پلانە حیهانیەکانى بۆ بە گەشتیاریکردنى ژینگەى ئاماژە پێکردن و رونى کردەوە کە پیویستە ئەو پلانە جیهانیانەى کە بۆ ژینگە دادەنرێن پێویستە لە لایەن یەکە ئیداریەکانى هەڵەبجەوە بهێنرێنە ناوچە گەشتاریەکانى هەڵەبجەوە و بەشیوەى خۆماڵى جێبەجێ بکرێن. هەروەک پێشنیارى ئەوەى کرد کە زانکۆى هەڵەبجە ڕۆلی ناوەندگیرى نێوان هەریەک لە پارێزگاى هەڵەبجە و کەرتە گەشتیاریە جیهانیەکان ببینێت تا بتوانرێت زانستیانە سەرجەم کەرتە گەشتیاریەکانى هەڵەبجە بەرەوە پێشەوە ببرێن. ئەو لە کۆتایی سیمینارەکەیدا گرنگترین خاڵەکانى گەشەدان بە کەرتى گەشتیارى لە ڕێگەى ژینگەوە و چارەسەریەکانى ڕون کردنەوە.
کۆتا بابەتى سیمپۆزیەمەکە لە لایەن بەڕێز (م. ئاکۆ محمد) بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى زانکۆى هەڵەبجەوە بەڕێوە چوو.  ناوبراو لە بابەتەکەیدا ناساندێکى زانستیانەى بۆ گەشتیار و گەشت و گوزار کرد .سەرجەم جۆرەکانى گەشت و گوزارى پارێزگاى هەڵەبجەى باس کردن ، دیارترین کەم و کورتیەکانى ئەو کەرتەى لەو پارێزگایە و پێشنیارەکانى نەهێشتنى گرفتەکانى بەردەم کەرتى گەشتیارى  ڕون کردنەوە.
لە کۆتایی سیمپۆزیەمەکەدا سوپاس و پێزانینى زانکۆى هەڵەبجە بەخشرایە بەشداربوانى سیمپۆزیەم.

Sharing is caring!