وەك پێزانینێك بە ڕۆڵ و كاریگەریەكانی ژنە ناودار و سەركردەكەی كوردستان (عادیلە خانم) ، زانكۆی هەڵەبجە و سەنتەری هاوبەشی لوڕ دیداری نێودەوڵەتی عادیلە خان ڕێك دەخەن
بەمەبەستی ئامادەكاری بۆئەنجامدانی دیداری زانستی (عادیلەخان) كە بڕیارە لە ماوەی ئایندەدا ئەنجام بدرێت ، هەریەك لە بەڕێزان (سیروان جلال سەرۆكی ڕێكخراوی هاوبەشی لوڕ ، و هەوار تۆفێق ڕاوێژكاری یاسایی ئەو ڕێكخراوە سەردانی زانكۆی هەڵەبجە دەكەن و لەلایەن بەرێز (د.تحسین عبدالكریم زەنگنە) سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەو و ستافێكی بالای زانكۆوە پێشوازیان لێكرا.
لە دانیشتنێكدا بە دریژی باس و خواست لەسەر ئەنجامدانی دیدارێكی زانستی سەبارەت بە خاتونی ناوداری كورد(عایدلەخان) كرا كە بڕیارە بە هەماهەنگی لە نێوان هەردولادا ئەنجام بدرێت. لەو ڕوانگەوە سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە ئاماژەی بەو كرد كە ئەنحامدانی وەها چالاكیەك بە ئەركی زانكۆی دەزانین و لە نزیكترین دەرفەتدا لیژنەیەكی تایبەتمەند بۆ ئەو مەبەستە دروست دەكەین كە ئەركەكانی كۆكردنەوەی توێژینەوە و داتا و زانیاریەكان و ڕێكخستنی كارەكانی دیدارەكە لە ئەستۆ بگرێت. لە پەیامێكیشدا داوا لە سەرجەم ئەو كەسانە دەكات لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان كە زیانیاری و وێنە و بابەتی پەیوەندیدار بەو دیدارەوە لایانە بینێرن بۆ ئیمەیڵی فەرمی زانكۆی هەڵەبجە (president.office@uoh.edu.iq )تا لەو دیدارە زانستیەدا بخرێنە ڕوو. بەڕێز سەرۆکى سەنتەرى هاوبەشی لوڕ پاش سوپاس و پێزانینى بۆ سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە ئاماژەى بەوە کرد كە ئەم هەنگاوە لەگەڵ ئەم ڕێكخراوە دەبیتە دەستپێكی بناغەی كار و چالاكی و پڕۆژەی زانستی زیاتر.
لە کۆتاییدا لۆگۆی زانكۆی هەڵەبجە لە لایەن سەرۆكی زانكۆوە بەخشرایە ڕیكخراوی ناوبراو و بەڕێزەوە بەڕێكران.



