وەفدێکى باڵاى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق سەردانى زانکۆى هەڵەبجە دەکەن

ڕۆژى پێنج شەمە ڕێکەوتی ۲٠۱۸/۱۱/۱۵ ، وەفدێکى باڵا سەردانى زانکۆى هەڵەبجە دەکەن.
وەفدەکە پێکهاتبوون لە هەر یەک لە بەڕێزان (حسین کریم) جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و دکتۆر (جوان احسان) سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران و (هەدا بارزانی) ئەندامی لیژنەی شەهیدان  لە ئەنجومەنی نوینەران , بە یاوەرى پارێزگارى هەڵەبجە و جێگرى پارێزگار و بەڕێوەبەرى چەند یەکەیەکى ئیدارى هەڵەبجە ،سەردانى زانکۆى هەڵەبجەیان کرد. لە لایەن  هەریەک لە بەڕێزان  ( د. تحسین عبدالکریم زەنگەنە)سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ و مامۆستا و کارمەندانى زانکۆوە زۆر بە گەرمى پێشوازی کران.  ،   لە سەرەتادا سەرۆکی زانکۆ بەخیرهاتنی گەرمی میوانە بەریزەکانی کرد و باسیکی تیروتەسەلی لەمەڕ زانکۆی هەڵەبجە بۆ ئامادەبوان کرد پاشتر وەفدی میوان سوپاسی سەرۆکی زانکۆیان کرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە و وە خۆشحاڵی خۆیان دەربری بۆ ئەو پێشکەوتنەی کە زانکۆی هەڵەبجە بە دەستی هێناوە دەربڕی . پاشان سەرۆکی زانکۆ لۆگۆی زانکۆی هەڵەبجەی وەک دیاری بەخشیە وەفدەکەی ئەنجومەنی نوێنەران . لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆ و وەفدێکىى باڵاىى زانکۆى هەڵەبجە یاوەری وەفدەکەی کرد بۆ سەردانی مەزاری مۆنۆمێنتی شەهیدان و دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆی شەهیدان . لە پاش کۆتایی هاتنی سەردانەکەیان بۆ پارێزگاری هەڵەبجە ، وەفدەکە لەلایەن سەرۆکی زانکۆ و پارێزگاری هەڵەبجە بەرێزەوە بەڕێخران .

Sharing is caring!