زانکۆى هەڵەبجە بە فەرمانێکى زانکۆیی هەرسێ پۆستى (یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی ، ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى وەرزش ، یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا) پڕ دەکاتەوە.
ڕۆژى یەکشەممە ٢٠١٨/١١/١١ بە فەرمانى زانکۆیی ژمارە (٣٦٤٠/٥/٢) هەر سێ بەرێزان (پ.ی.د. ادریس کریم محمد وەک یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی بە وەکالەت، پ.ی.د. دانا عبدالله طاهر وەک یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا بە وەکالەت، پ.ى.د. جلال خضر أحمد خضر وەک ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى وەرزش بە وەکالەت) دیاریکران .ناوبراوان لە ڕۆژى چوارشەممە ٢٠١٨/١١/١٥ لە ڕێوڕەسمێکى شایستەدا دەست بەکار بوون ، لە لایەن هەریەک لە بەڕێزان (د.تحسین عبدالکریم زەنگنە) سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە و بەشێک لە ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ و مامۆستا و سەرۆک بەش و بەڕێوەبەرانى یەکە کارگێڕیەکانى زانکۆ بە گەرمیەوە پێشوازى کران و لە پۆستەکانیان دەست بەکار بوون.
دەست بەکاربونى ئەو بەڕێزانە پاش ئەوە دێت کە سەرجەم ئەو پۆستانە لە ساڵى ڕابردودا بەهۆى تەواوبونى ماوەى یاسایی بەرپرسانى پێشوو لەو پۆستانە بە بەتاڵى مانەوە ، وەزارەتى خوێندنى باڵا لە ڕێگەى پێشکەش کردنى سیڤیەوە چەند کەسێکى بۆ ئەو پۆستانە دیارى کرد و پاش ئەنجامدانى چاوپێکەوتن و چەند ڕێکارێکى یاسایی سێ لەو پۆستانە لە ئێستادا کاندیدیان بۆ دیارى کراوە و بڕیارە لە داهاتووشدا پۆستەکانى دیکە بەهەمان میکانیزم پڕ بکرێنەوە.


























