پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٠١٨/١٠/٣١ لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(د.تحسین عبدالکریم زەنگنە)سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و ستافێکی زانکۆیی بەمەستی هەماهەنگی و کاری هاوبەش پێشوازیان کرد لە شاندێکی سویدی کە پێكهاتبوون لە بەڕێزان(ئیڤێن ئینجێر)جێگری بەرپرسی پەیوەندییەنێودەوڵەتیەکانی سۆسیال دیموکراتی سوید،(سانا ئیلیاسۆن)بەرپرسی پرۆژەکانی کوردستان وعێراق وتورکیاوسوریا لە دەزگای ئۆلف پالمە سەنتەر،(سامی ماشیل)سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیر لە وەزارەتی داد،(سمیر ئەمین)نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سوید و بەیاوەری بەرێزان (فەرەیدون نامدار)و(محمد شیراز تالەبانی)لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکیتی نیشتمانی کوردستان.
پاش یەکترناسین و بەخێرهێنانی میوانان،بەرێز سەرۆکی زانکۆ باسێکی کورتی لە بنیادنانی زانکۆ و دەستکەوت و بایەخ و رۆلی زانکۆ و گرفت وپێداویستیەکانی باسکرد و ووتی (لە ئیستادا زانکۆمان گەشەسەندنی بەرچاوی بە خۆوە بینیووەو کەسانی دڵسوز بە زانکۆ و ژمارەیەک لەستافی ماندوونەناس کاردەکەن بەردەوام پایەی گەورەی پیشکەوتنی زانکۆمانن).هەروەها ئاماژەی بە کۆمەڵێك پێشنیارو داواکاریشدا بۆ ئەوەی لە ئایندەدا بۆ خزمەتی زانکۆ و نەوەکانی هەڵەبجە بەهاوئاهەنگی کاری لەسەربکەن لەوانە(ناردنە دەرەوەی خوێندکاران بۆ بینینی زانکۆ و شارستانیەتی ووڵاتی سوید ، درێژەدان بەخوێندن ،دابینکردنی کورسی بۆ خوێندنی بالا بە سكۆلارشیپ ،و کردنەوەی وۆرک شۆپ …). شاندی میوان پاش سوپاسکردنی سەرۆکایەتی زانکۆ بۆ ئەو پێشوازی و رێزلێنانە بەڵینی کارکردن لەسەر داواکارییەکانی زانکۆ و دوبارە سەردانکردنەوەیاندا . لە کۆتایی دیدارەکەدا لۆگۆی شكۆداری زانکۆ پێشكەشی میوانەکان کرا و بەڕێزەوە بەڕێكران.





