وەفدێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەردانى زانکۆى هەڵەبجە دەکەن

پێش نیوەڕۆى ڕۆژى پێنج شەمە بەروارى ٢٠١٨/١٠/٢٥  وەفدێکى فەرمانگەى ئەندازە و پرۆژەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەردانى زانکۆى هەڵەبجەیان کرد.
وەفدەکە بەسەرۆکایەتى بەڕێز(د. داود سلێمان) بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى ئەندازە و پرۆژەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و شاندێکى یاوەرى بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە پرۆژەکانى زانکۆى هەڵەبجە ، زانکۆیان بەسەر کردەوە. لەساتى سەردانیان بۆ زانکۆ  لەلایەن بەڕێز (د. تحسین عبدالکریم زەنگنە) سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە بە گەرمى بەخێر هێنران . وەفدى میوان و سەرۆکایەتى زانکۆ , بە وردى باس و خواستیان لەمەڕ سەرجەم پرۆژەکانى زانکۆ ئەنجام دا و بەڕێز سەرۆکى زانکۆ سەرجەم کەم و کورتیەکانى پرۆژەکانى زانکۆى بۆ وەفدى میوان خستنەڕوو.
سەردانى وەفدى فەرمانگەى ئەندازە و پرۆژەکانى زانکۆ پاش هەوڵەکانى سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە دێت کە لە ساتى دەست بەکاربوونیدا لە دوتوێی چەند خاڵێکدا سەرجەم کەم و کورتیەکانى پرۆژەکانى بۆ ئەو فەرمانگەیە خستنە ڕوو بە مەبەستى بەدەمەوە هاتن و چارەسەرکردنیان.

Sharing is caring!