بە مەبەستی فراوانکردنی سیستمی ئۆنلاینی دڵنیایی جۆری و کارئاسانی زیاتر بۆ ستافی زانکۆ بۆ ئەمساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری چەند گۆڕانکارییەکی لە سیستمی ئۆنلاینی دڵنیایی جۆری زانکۆدا کردووە کە ئەمانەی لای خوارەوە ھەندێکیانن:
١. چەند گۆڕانکارییەک لە دیزاین و لینکی وێبسایتەکەدا کراوە و ئەمەی خوارەوە لینکە نوێکەیە
https://sites.google.com/a/uoh.edu.iq/qa
٢. چەند بەشێکی نوێ زیاد کراوە بۆ وێبسایتەکە کە مامۆستایان پێویستیانە، وەک (فۆڕم و ڕێنمایی)، (دۆکیومێنتەکانی دڵنیایی جۆری)، (لیستی گۆڤارەکان)، (لینکی بەسود).
٣. یەکێک لە بەشە نوێکان بەشی (دۆکیومێنتەکانی دڵنیایی جۆری)یە و لەم بەشەدا وێنەی لیستی واژۆ و بڕوانامە یان نوسراوی ھەر چالاکییەک دادەنرێت کە لە زانکۆ ئەنجام دەدرێت بەشێوەیەک کە لەکاتی ئەنجامدانی چالاکییەکە لایەنی ڕێکخەری چالاکییەکە ھەموو دۆکیومێنتەکانی بەشداربووان سکان دەکات و دەینێرێت بۆ ئەو ئیمەیڵەی کە ئاماژەی پێ دراوە بۆ ئەوەی لەم بەشەدا دابنرێت. واتە مامۆستایان دەتوانن بۆ وەرگرتنی ھەر دۆکومێنتێک کە بەشداربوون تێیدا سەردانی ئەم بەشە بکەن و لەوێوە داونلۆدی بکەن.
ھەروەھا ئاگاداری و برۆشەری ئەو چالاکییە زانستییانەشی تێدا دادەنێین کە بەدەست بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری دەگەن.
٤. لە ئێستاوە وێبسایتەکە ئامادەیە و مامۆستایان دەتوانن دەست بکەن بە داخڵکردنی خاڵەکانی زانستخوازی بەردەوام و ھەگبەکانیان.
لەگەڵ ڕێزدا…..
بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری
- 24 تشرینی یەکەم
- 2018
