بەسەردانێکى فەرمى ، پارێزگارى نوێی هەڵەبجە سەردانى زانکۆى هەڵەبجە دەکات

بەمەبەستی هەماهەنگى پتر و کارى هاوبەش , وەفدێكی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی زانكۆی هەڵەبجە دەكەن
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری 2018/10/23  وەفدێكی پارێزگای هەڵەبجە بەسەردانێکى فەرمى بەسەرۆکایەتى بەرێز (ئازاد تۆفیق) پارێزگاری هەڵەبجە و یاوەریی بەڕێز (كاوە علی كریم) جێگری پارێزگار , سەردانی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد و لەلایەن بەڕێزان (د.تحسین عبدالکریم زەنگنە) سەرۆكی زانكۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ و سەرۆك بەش و مامۆستایان و بەریوەبەرانی چەند بەڕێوەبەرایەتیەكی زانكۆوە بە گەرمی پێشوازیان لێكرا.
لە دانیشتنێكدا وێرای جەخت كردنەوە لە پەیوەندیە بەردەوامەكانی هەردولا و هەماهەنگی یەكانی نێوانیان لە ماوەى ڕابردوودا , دوپاتى خزمەتى زیاتر بە هەڵەبجە و زانکۆ و ناوچەکەیان کردەوە , سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجەش بەمەبەستی زیاتر گەشەدان بە زانكۆ چەند پێشنیارێكی خستەبەردەم وەفدی میوان ، لای خۆشیەوە بەڕێز پارێزگاری هەڵەبجە بەڵێنی هەر چەشنە هەماهەنگی و هاوكاریەكی دا.
ئەم سەردانەی بەڕێز پارێزگاری هەڵەبجە یەكەمین سەردانیەتی بۆ فەرمانگە حكومیەكان پاش دەست بەكاربوونی وەك پارێزگاری نوێی هەڵەبجە.

 

Sharing is caring!