بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجە
سەرجەم خوێندكارانی خۆشەویستی وەرگیراو لە زانكۆی هەڵەبجە ئاگادار دەكەین كە دەتوانن سەردانی بەشەناوخۆییەكان بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی بەشەناوخۆیی ، بەمەرجێك سەرجەم ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان بهێنن ، بەپێچەوانەوە بەشەناوخۆییان پێ نادرێت
أ. پێویستە مامەڵەی وەرگرتنی لە بەشەكەی تەواو كردبێت .
ب. دوری شوێنی نیشتەجێبوونی 30 كم لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەوە دور بێت.
ج. بڕی (50000) پەنجا هەزار دینار وەك بارمتە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانكۆمان بكەن و وەسڵی پارەكەیان پێ دەدرێت لەگەڵ پێداویستیەكانی تردا دەبرێت بۆ بەشەناوخۆییەكان ، ولە كۆتایی ساڵی خویندندا پارەكە وەردەگرنەوە.
د. پاش تەواوكردنی مامەڵەی وەرگرتن و تەسلیم كردنی بڕە پارەی بارمتە ، ئەم پێداویستانەی لای خوارەوە لەگەڵ خۆی بهێنێت و سەردانی بەشە ناوخۆیی بكات:
- پێناسی زانكۆی هەڵەبجە(هەر خوێندكارێك پێناسی زانكۆی پێ نەبێت سەردانی تۆماری گشتی بكات بەمەبستی وەرگرتنی پێناس وەگەرنا بەشەناوخۆیی پێ نادرێت)
- پشتگیری بەشەكەی (ئەو بەشەی كە لێی وەرگیراوە)
- پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون (موختار) پێویستە مۆری (بەڕێوەبەری ناحیەكەی یاخود قایمقامی پێوە بێت)
- كۆپی هەریەكە لە (پێناسی باری شارستانی (تەسكەرە) + فۆڕمی بایەعی + كارتی زانیاری) بە ملەوەنی .
- (1) یەك وێنەی معامەلات.
- وەسڵی (50000)ە بارمتەكە كە لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی پێیان دەدرێت.
- سەرجەم پێداویستیەكان لەناو فایلی نایلۆن(ترەقە) دا بن..
.
بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی هەڵەبجە
2018/10/16
