خوێندکارانى خۆشەویستى دەرچووى دوانزەیەمى ئامادەیی ئاگادار دەکەین :
١. ئەوانەى کە ناویان لە هیچ زانکۆ و پەیمانگایەکى حکومیی نەگەڕاوەتەوە ، یاخود ناویان لە بەشێکى زانستى گەڕاوەتەوە کە لێی ناڕازین و دەیانەوێ پەڵپ ( ئیعتراز) بگرن ، تکایە لە ڕۆژى (دووشەممە ٢٠١٨/١٠/١٥) ەوە سەردانى تۆمارى گشتى زانکۆى هەڵەبجە بکەن بەمەبەستى تۆمارکردنى ئیعتراز.
٢. ئەو خوێندکارە بەڕێزانەى کە ناویان لە بەشەکانى زانکۆى هەڵەبجە گەڕاوەتەوە ، بەهۆى ئەوەى کە تا ئێستا لیستى ناوەکانیان لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاوە بۆمان نەنێردراوە ، لەم کاتەدا سەردانى زانکۆمان نەکەن ، تا ئەوکاتەى کە ناوەکانمان بەدەست دەگات و لە ڕیگەى وێب سایت و پەیجى فەرمى زانکۆمان بڵاویان دەکەینەوە و لە کاتى سەردانیکردن و پێداویستیەکان ئاگادارییان دەکەینەوە.
.
بەڕێوەبەرایەتى تۆمارى گشتى زانکۆى هەڵەبجە
٢٠١٨/١٠/١٣
- 13 تشرینی یەکەم
- 2018
