وەزارەتى خوێندنى باڵا وادەى گەڕانەوەى ناوى وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگاکان بڵاو دەکاتەوە

ئەمڕۆ د. خەتاب شێخانى سەرۆکى لیژنەى باڵاى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى کاتى گەڕانەوەى ناوى خوێندکارانى دەرچوى دوانزەى ئامادەیی بۆ زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان ئاشکرا کرد.

سەرۆکى لیژنەى باڵاى وەرگرتن ئاماژەى بەوە کرد کە ڕۆژى هەینى ٢٠١٨/١٠/١٢ ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران ڕادەگەیەنرێت و خوێندکاران دەتوانن لە ڕێکەى سایتى www.regayzanko.com ەوە بۆ ناوەکانیان بگەڕێن.
ئەو ئامارەکانى پێشکەش کردن و پلانى وەزارەتى بەم شیوەیە باس لێوە کرد
ئامارەکان :
پلانى وەزارەت بۆ خوێندن لەمساڵى خویندن ٣٩٠٥٧ کورسی
٥٤٠٤٢ خوێندکار پێشکەشیان کردوە بۆ وەرگیرانیان لە زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکاندا
٢٨٦٠٩ خوێندکار وەرگیراون
کەمترین نمرەى وەرگیراو ٦٠,١٤٣ نمرە بوە.
کاتى پێشکەش کردنى سکالاى ئەو خویندکارانەى کە گازندەیان هەیە دەتوانن تا ڕێکەوتى ٢٠١٨/١٠/٢٠ سکاڵا تۆمار بکەن لە تۆمارى گشتى زانکۆکان.
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى زانکۆى هەڵەبجە

 

Sharing is caring!