ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠١٨/١٠/١٠ وەفدێکی زانکۆی هەڵەبجە بەسەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ بەڕێز (د.تحسین عبدالکریم زەنگنە) بەشداریان کرد لەکردنەوەی باخچەی ساوایانی شەونم بامۆکی، کەلەلایەن بەڕێز (ئاسۆی حاجی محمد بامۆکی)یەوە کراوەتەوە، بەڕێز (پشتیوان صادق) وەزیری پەروەردەو و بەڕێزان پارێزگارو قایمقامی هەڵەبجە و بەڕێز دڵشاد محمد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی سلێمانی و ژمارەیەکی زۆری بەڕێوەبەرایەتیەکانی شاری هەڵەبجەو پەڕلەمانتاران و کەسایەتی شارەکە ئامادەبوون.
شایەنی باسە باخچەی شەونم بامۆکی پڕۆژەیەکی ناوازەیە لەڕوی بیناکاری و تەلارسازیەوە ڕوبەرێکی گەورەی بۆ تەرخانکراوە کەیەکێکی ترە لە پڕۆژە جوانەکانی ئاسۆی حاجی محمد بامۆکی کە پێشکەشی مناڵانی شاری هەڵەبجەی کردووە.







