بەئومێدى واژۆکردنى یاداشتنامەى لێک تیگەیشتن و ئاڵوگۆڕى بیر و ڕاى ئەکادیمى ، وەفدێکى هەردوو زانکۆى (بوعەلی سینا لەهەمەدان و زانکۆى D8ى نێودەوڵەتى) ى ئێرانى سەردانى زانکۆى هەڵەبجە دەکەن.
پاش نیوەرۆى ڕۆژى سێ شەممە بەروارى ٢٠١٨/١٠/٩ وەفدێکى باڵا لە هەردوو زانکۆى (بوعەلى سینا لە شارى هەمەدان و زانکۆى نێودەوڵەتى D8) ى لە ولاتى ئیرانەوە بەسەر پەرشتى و سەرۆکایەتى (د.یعقوب محمدی فر سەرۆکى زانکۆى بوعەلى سینا و د.ستار عزیزى) سەرۆکى دەستەى جێبەجێکارى (زانکۆى نێودەوڵەتى D8) و ستافێکى زانستى یاوەریان سەردانى زانکۆى هەڵەبجەیان کرد.
وەفدەکە لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان(پ.ى د.نەریمان عبدالله) بە نوێنەرایەتى سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە و بەشێک لە ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ و سەرۆک بەش و سەرۆکى یەکە ئیداریەکانى زانکۆ بە گەرمی پێشوازى کران.
لە دو توێی دانیشتنێکى ئەکادیمیدا کۆمەڵێک بیرو ڕاى زانستیی و سەردەمیانە ئاڵوگۆڕ کران . پاش بەخێر هێنانى وەفدى میوان لە لایەن زانکۆى هەڵەبجەوە بەڕێز (د. یعقوب محمدى فر) سوپاسی بێ پایانى خۆى بۆ ئاوەڵایی دەرگاى زانکۆى هەڵەبجە پێشکەش کرد هیواى خواست کە پێکەوە بتوانن دەست لەناو دەست هەماهەنگ و هاوکار بن بۆ هاوکارى و هەماهەنگى زیاترى نێوانیان. ئەو بە درێژى میژووى دروست بوون و ژمارەى ستافى زانستى و کارگێڕى زانکۆکەیان و پلەبەندى لە نێو زانکۆکانى ئێران و زانکۆکانى دونیا و پەیوەندیەکانى زانکۆکەیان و زانکۆکانى جیهان باس لێوەکرد .

پاش ئەو بەڕیز(د.نەریمان عبدالله على) ڕاگرى کۆلێجى زانستەمرۆڤایەتیەکان بەنوێنەرایەتى سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجەوە دوبارە بەخێرهاتنى کردن , هاوشێوە بە وردى زانکۆى هەڵەبجەى بە وەفدى میوان ناساند.ئاماژەى بە مێژوو و میکانیزمەکانى دامەزراندنى زانکۆ و ستاف و سەرجەم ئەو کار و چالاکیە زانستیانەى کە لەماوەى ڕابردوودا لەسەر ئاستى زانکۆ و جیهان ئەنجام دراون کرد. بەڕێزیان تیشکیشى خستە سەر ئەوەى کە زانکۆى هەڵەبجە و خەڵکى سنورى پارێزگاى هەڵەبجە و دانیشتوانى کورد بەشێوەیەکى گشتى دەستپێکى هەر دانیشتن و پێکەوەبونێکمان لەگەڵ شاندە ئێرانینەکان سوپاس و پێزانیە بۆ ئەو بە دەمەوە بوون و هاوکاریانەى کە لە ساتە دژوارەکانى جەنگى عێراق ئێران و کیمیاییبارانى هەڵەبجە و کۆرەوە مەزنەکەدا کردویانن بەتایبەت خەڵکى میواندۆستى ڕۆژهەڵاتى کوردستان.دواتر بەڕێز (د.ستار عزیزى) خۆشحاڵى خۆی بە کرانەوە و فراوانبونى زانکۆیەکى وەک زانکۆى هەڵەبجە لە ناوچەکە دەربڕى ، ئومێدى زیاتر فراوانبون و کرانەوەى بۆ خواستن و ویستى هاوکاریەکانى زانکۆکەیان و زانکۆى هەڵەبجەى دوپات کردەوە.
پاشان هەریەک لە (زانکۆى هەڵەبجە و زانکۆى بوعەلى سینا و زانکۆى نێودەوڵەتى D8) لۆگۆى زانکۆکانیان پێشکەشی بەرامبەر کرد و لەلایەن زانکۆى میوانەوە یاداشتنامەى لێک تێشیگەیشتن و کارى هاوبەش پێشکەشى زانکۆى هەڵەبجە کرا . بڕیارە لەچەند ڕۆژى ئایندەدا ئەو یاداشتنامەیە لەنێوان هەردولادا واژۆ بکرێت.
زانکۆى هەڵەبجە لەساتى دروست بوینەوە چەندین یاداشتنامەى لێک تێگەیشتنى لەگەڵ زانکۆکانى ئێران و ئەوروپا و ئەمریکا واژۆ کردوە و لە ئێستادا پەیوەندیەکى پتەو و باشی لەگەڵ زۆربەى زانکۆکانى دونیادا هەیە.