ئاگاداریەك سەبارەت بە خوێندنی ئێواران لە زانكۆی هەڵەبجە

ئاگاداری سەرجەم ئەو ئارەزومەندانە دەكەین كە خوازیاری خوێندنن بە سیستەمی ئێواران لە زانكۆی هەڵەبجە ، لەبەر داواكاری زۆری فێرخوازان زانكۆی هەڵەبجە قۆناغی دوەمی فۆڕمی ئێواران دابەش دەكات بۆ بەشەكانی(زمانی ئینگلیزی ، زمانی كوردی/ شارەزوور ، بەشی پەروەردەی وەرزشی بنەڕەت) ، خوێندكاران دەتوانن تا ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 2018/10/11 سەردانی سەرۆكایەتی ئەو بەشانە بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕم.

تێبینی / ئەمە قۆناغی دوەم و كۆتایی دابەشكردنی فۆرمە و قۆناغی یەكەمی فۆڕمەكان كە پڕكراونەتەوە و بەدەستمان گەیشتونەتەوە نیردراون بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵابەمەبەستی پەسەند كردنیان .

 

Sharing is caring!