به بۆنه‌ى ده‌سپێكردنى ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠١٨-٢٠١٩) (پ.ی.د.تحسين عبدالكريم زه‌نگنه) سەرۆکی زانکۆی هه‌ڵه‌بجه پەیامێکی بڵاوکردەوە , ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی :
مامۆستایان وفه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانى خۆشه‌ويست ، دڵسۆزانی پرۆسەی خوێندن مه‌شخه‌ڵانى نوێگەری و داھێنان و پێشخستن ، پيرۆزبايى ساڵى نوێى خوێندنتان لێده‌كه‌ين و هيواى ساڵێكى پڕ له ده‌سكه‌وتى زانستى و ئه‌كاديميتان بۆ
ده‌خوازين .
به‌رێزان وه‌ك ئاشكرايه لاى هه‌موان ساڵى ڕابردوو زانكۆمان توانى له‌سه‌ر ئاستى زانكۆكانى عێراق و ناوچه‌كه‌و جيهانيش چه‌ندين پله ئاستى به‌رز بكاته‌وه و ئێمه ئه‌مه به ده‌سكه‌وتێكى زانستى و ئه‌كاديمى ده‌زانين و هه‌وڵ و ماندوبونتان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رز ده‌نرخێنين.
ساڵى نوێى خوێندنى(٢٠١٨-٢٠١٩) ده‌كه‌ينه ساڵێك بۆ چالاكى زانستى و ئه‌كاديمى ، پلانمان هه‌يه ئه‌م ساڵه ساڵى بنياتنانه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنى زانكۆمان بێت، به دڵنياييه‌وه ئه‌م هه‌وڵانه‌مان به پشتيوانى و دڵسۆزى سه‌رجه‌م مامۆستايان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران ده‌گاته ئه‌نجام.
دووباره پيرۆزبايى ساڵى نوێى خوێندنتان لێده‌كه‌ين و ئومێدى ساڵێكى پڕ ده‌سكه‌وتان بۆ ده‌خوازين.
پ.ى.د. تحسين عبدالكريم زه‌نگنه
سەرۆکی زانکۆی هه‌ڵه‌بجه
