وەفدێکی زانکۆی هەڵەبجە بەشداریان کرد لە وۆرکشۆپی پرۆگرامی (TIGRIS) لە زانکۆی سلێمانی

ئەمڕۆ ڕێكەوتی ٢٠١٨/٩/٢٤ لە زانكۆی سلێمانی وەفدێكی زانكۆی هەڵەبجە كە پێكهاتبوو لە هەریەك لە بەڕێزان د. تحسین عبدالكریم زەنگنە سەرۆكی زانكۆ و م. عمر فؤاد غفور بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و م. ی. هیدایەت محمد أحمد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و سازان صلاح صابر یاریدەدەری وەرگێڕ لە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكان بەشداریان كرد لە ۆركشۆپێكی پرۆگرامی (TIGRIS) بە ناونیشانی (Concluding works WP1) كە زانكۆمان یەكێكە لە زانكۆ بەشداربووەكان تێیدا.

بڕیارە ئەم ۆركشۆپە لە شاری سلێمانی (٣) ڕۆژ بخایەنێت و ڕۆژی چوارەم ڕێكەوتی ٢٠١٨/٩/٢٧ بە كۆنفرانسێك لە زانكۆی صلاح الدین لە شاری هەولێر كۆتایی بە كارەكانی بهێنرێت.

پرۆگرامی (TIGRIS) لە لایەن یەكێتی ئەوروپاوە سەرچاوەی دارایی بۆ دابین كراوە و (٨) زانكۆی حكومی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و دەستەی كوردستانی بۆ توێژینەوەی ستراتیجی و (٤) زانكۆی یەكێتی ئەوروپا بەشدارن تێیدا. ئامانج لەم پرۆگرامە بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانە.


Sharing is caring!