وۆركشۆپی بە نێودەوڵەتی كردنی زانكۆی هەڵەبجە ئەنجامدەدرێت

ڕۆژی سێ شەممە ڕیكەوتی 2018/9/18 هەرسێ بەرێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیە ئەكادیمیەنێودەوڵەیتەكان و سێنتەری گەشەپێدان بۆ كاری زانكۆی هەڵەبجە وۆرك شۆپی بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆی هەڵەبجەیان ئەنجامدا.
وۆكشۆپەكە كاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی لە سەرۆكایەتی زانكۆ بەڕێوەچو و تیایدا ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ و ژمارەیەك سەرۆك بەش و مامۆستا و كارمەندی زانكۆی هەڵەبجە بەشداریان تێدا كرد.
بەڕێزم.ئاریان علی بەڕێوەبەری پەیوەندیە ئەكادیمیە نێودەوڵەتیەكانی زانكۆ لە دەسپێكی وۆركشۆپەكە ئاماژەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو لەڕوی مێژو و چوارچێوەی كارەكانی دەستكەوتەكانی بەدەست هاتوو كرد. باسی لە پەیوەندیەكانی زانكۆی هەڵەبجە و زانكۆ نێوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان كرد. پاشان دیارترین رێكارەكانی بەنێودەوڵەت كردنی لە دوتوێی پەرەدان بە زمانی ئینگلیزی و ئاڵوگۆڕی ستافی زانستی و كارگێڕی لەگەڵ زانكۆكانی دنیادا چڕكردەوە.
پاشان سازان صلاح كارمەندی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیە ئەكادمیە نێودەوڵەتیەكان لە زانكۆی هەڵەبجە باسی لە پرۆگرامی مەرحەبا و پەیوەندیی بە بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆوە شی كردەوە.
دواتر م.عمر فواد غفور بەرێوەبەری دڵنیایی جۆریی زانكۆی هەڵەبجە سەرجەم ئەو خاڵانەی كە وادەكەن بە كورتترین ڕێگە زانكۆ بە نێودەوڵەتی بكرێن باس كردن. و پرۆسەی دانانی پلان و دیزاین و ئاڵۆگۆڕیی ستاف لە نێوان زانكۆكان بە گرنگترین خاڵی جەوهەری ئەو پرسە باس لێوە كرد.
پاشان بەڕێز مامۆستا گۆران مستەفا بابەتێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی‌ (بەنێودەوڵەتی کردن و ئاڵوگۆڕی خوێندکار) کە تیایدا پـێناسەی بەنێودەوڵەتی کردن پێویستییەکان و هۆکارەکانی گەیشتن بە نێودەوڵەتیکردنی ڕوونکردەوە. هەروەها باسی لە ڕێگەکانی هاندانی خوێندکاران کرد بۆ بەشداریکردنیان لە کۆرس و خوێندنی وڵاتانی دەرەوە کرد. لە خاڵێکی تردا باسی گرنگی زمانی ئینگلیزی کرد بۆ خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆمان کە زمانێکی نێودەوڵەتییە و پێویستییەکی پڕۆسەی بە نێودەوڵەتیکردنە. لە کۆتایدا مامۆستا گۆران باسی (MOOCS) کە کۆمەڵێک کۆرسی ئۆنلاینە و مامۆستایان دەتوانن بەشداربن تییدا لە هەر شوێنێک بن لە سەرانسەری جیهان.
بە گفتوگۆی ئامادەبوان كۆتایی بە وۆرك شۆپەكە هێنرا.

Sharing is caring!