دوو خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆی هەڵەبجە بەشداری گەشتێکی زانستی بۆ وڵاتی چین دەکەن

دووخوێندکاری زانکۆى هەڵەبجە بە نوێنەرایەتى زانکۆ و لەگەڵ وەفدى وەزارەتى خوێندنى باڵا سەردانى چین دەکەن
لە درێژەى هەماهەنگى و پەیوەندیە ئەکادیمیەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا لەگەڵ وڵاتانى جیهان ، نوێنەرانی زانکۆى هەڵەبجە سەردانى وڵاتى چین دەکەن.
خوێندکاران (کاروان مۆمن و پاراو نەریمان بە نوێنەرایەتى زانکۆى هەڵەبجە بەشدارى لە وەفدی( ٢٠١٨) ى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ وڵاتى چین دەکەن . وەفدەکە بە یاوەرى ستافى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کە لەهەریەک لە بەڕێزان(د. خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت، د. نەژدەت ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوە و پەرەپێدان، دھام سمکۆ حوسێن، ئەمینداری ئەنجومەنی وەزارەت) . لە ٩ مانگى سێپتەمبەر سەردانى ئەو وڵاتە دەکەن و سەردانى شارە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە دەکەن ، و لەگەڵ چەندین شوێنى مێژوویی و کلتورى و ئەکادیمى.
لە درێژەى سەردانەکەیاندا سەردانى (زانکۆى پەکین) لە بێجینگ دەکەن .
لە زانکۆى پەکین بابەتێک لەسەر هەڵەبجە و زانکۆى هەڵەبجە پێشکەش دەکەن و زانکۆى هەڵەبجە بە مامۆستا و خوێندکارانى زانکۆى پەکین دەناسێنێت.

کاروان مٶمن و پاراو نەریمان کە بە نوێنەرایەتى زانکۆى هەڵەبجە بەشدارىان پێکراوە لە زانکۆى پەکین بە ئامادەبونى ژمارەیەکى بەرچاوى مامۆستا و خوێندکارانى ئەو زانکۆیە ، بابەتێک بەناونیشانى (شاری هەلەبجە و زانکۆی هەڵەبجە ) پێشکەش دەکەن کە تیایدا باسێکى گشتى دەربارەى شاری هەلەبجە لەڕووی مێژووییەوە و شوێنی جوگرافی و کارەساتی شازدەی سێی ١٩٨٨ بۆ ئامادەبوان باس دەکەن و دواتر زانکۆى هەڵەبجە لەڕوى مێژووى دروستبونى و شوێنى جوگرافى و ئامانج و چالاکیە ئەکادیمیە ساڵانەکانى زانکۆ   دەناسێنێت بە ئامادەبوان . هەردوو خوێندکار ئامانجیان لەم گەشتە دروستکردنی پەیوەندی ئەکادیمە لە نێوان زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆکانی وڵاتی چین، وە لە ڕێگەی ئەو ئەزموونەی کە لەوێ بەدەستی دەهێنن بیگوازنەوە بۆ هاوپشەکانیان بە مەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی زانکۆ.
ئەم گەشتە لەلایەن کونسوڵخانەی چین لە هەولێر ڕێکخراوە.
ساڵانە لەڕێگەى دەست نیشانکردنى چەند پاڵێوراوێکەوە لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیەوە بەشێک لە خوێندکارانى زانکۆکانى کوردستان بەهاوکارى باڵیۆزخانەى چین سەردانى ئەو وڵاتە دەکەن و سەردانى ناوەندە ئەکادیمى و مێژووی  ئەو ولاتەیان پێدەکرێت.

Sharing is caring!