دەزگای ڕوانگە بە هاوکاری زانکۆی هەڵەبجە بڕوانامەى بەشداریکردن دەبەخشێتە بەشداربوانى خولی پەرەپێدانى ئەندرۆید

ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری ٢٠١٨/٩/١٦  بە ئامادە بونی بەڕێز (د.سەرکێو صلاح ) ڕاگری کۆلێجى زانستى زانکۆى هەڵەبجە و نوێنەری دەزگای ڕوانگە و بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانى زانکۆی هەڵەبجەو نوێنەری پارێزگایی هەڵەبجە و بەڕێوەبەری مافی مرۆڤ نوێنەری ڕێخراوەکان، ئاهەنگی پێدانی بڕوانامە بەسەر بەشداربوانی خولی پەرەپێدانی سیستەمی ئەندرۆیت بۆ بەرنامەکانی موبایل دابەش کرا . ئەم خولە لەلایەن (م.جیهادعینایة)وترایەوە تیایدا (٦۰ ) کاتژمێری خایاند خوێندکاران ئاشنا کران بە زانستی تازەو دۆزینەوەی هەلی کار لە بازاڕدا .
لە وتەیەکدا  ڕاگری کۆلێجی زانست  بە گەرمى پیرۆزبایی لە خوێندکاران کرد ، و ئاماژەى بە پرۆژەی حکومەت بۆ دۆزینەوەی هەلی کار وە بەستنەوەی زانکۆکان بە بازاڕەوە کرد ، کە ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێز جێگری سەرۆکی حومەت (قوباد تاڵەبانی) سەرپەرشتاری دەکرێت و گرنگی پێ دەدرێت کە ئەویش وا دەکات کە خوێندکار ببنە خاوەن بزنسی خۆیان چیتر چاوەڕێی حوکمەت نەکەن بۆ دامەزراندن . پاشان سوپاسی دەزگای ڕوانگەی کرد کە هاوکاری ئەم پرۆژەبوون . وە ئامادەیی زانکۆی بۆ ئەم جۆرە خولانەی دەربڕی .
لە کۆتایدا بڕوانامە بەسەر بەشداربواندا دابەش کرا.


 

Sharing is caring!