سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە ڕێز لە کارمەندێکى خانەنشین دەگرێت

لە پێناو ئەو ئەرک و خزمەتەى کە لەماوەى ڕابردودا بۆ زانکۆى هەلةبجە کێشاویەتى سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە سوپاسی کارمەندێکى دەکات
ڕۆژى ٢٠١٨/٩/٩ بەرێز (د.تحسین عبدالکـریم زەنگنە) سـەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە خەڵاتى ڕێزلێنانى بەخشیىە بەرێز (عبدالرحیم حسێن محمد) فەرمانبەرى خانەنشینکراوى زانکۆى هەڵەبجە .
پێدانى سوپاسنامەى زانکۆ لەپاى ئەو ئەرک و ماندوبونەى بەڕێزیان بوە کە لە ماوەى تەمەنی ڕابردوویان لێبوردوانە خزمەتى زانکۆى هەڵەبجەى کردوە و دڵسۆزانە ئەرکەکەى خۆى بەجێگەیاندوە ، تا ساتى خانەنشین بوونى بەردەوام بووە لە خزمەت بە زانکۆى هەڵەبجــە. لە مەراسیمەکەدا بەرێز سەرۆکى زانکۆ زۆر بە گەرمى سوپاس و پێزانینى سەرۆکایەتى زانکۆى ئاڕاستەى ئەو کارمەندە کرد ، و خزمەتەکانى بە کارێکى پیرۆز و گرنگ وەسف کرد . ئاماژەى بەوە کرد کە کارمەندانى زانکۆى هەڵەبجە پێشمەرگە ئاسا وەک سەربازى ون دڵسۆزانە خزمەت بە زانکۆ و ڕەوشی زانست دەکەن ، هەربۆیە لەساتى خانەنشین بونیان سەربەرزانە زانکۆ ڕێزیان لێ دەگرێت.
ئەنجامدانى ئەم جۆرە مەراسیمانە لە دوتوێی پێزانینى سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجەیە بۆ ئەو ئەرک و ماندوبونانەى کە کارمەندەکانى لە پێناو زانکۆدا دەیکێشن و تەمەنى خۆیان بۆ خزمەت کردنى ئەو زانکۆیە سەرف دەکەن.

Sharing is caring!