زانکۆى هەڵەبجە شاڕێى گەیشتن بە زانکۆ نیشان دەدات

لە سۆنگەى بەدەمەوە بونى خوێندکارانى دەرچووى دوانزەى ئامادەیی و لە درێژەى خزمەتەکانى زانکۆى هەڵەبجە بە توێژى خوێندکاران ، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتى ٢٠١٨/٩/٩ زانکۆى هەڵەبجەى سیمینارى (شاڕێى گەیشتن بە زانکۆ)ى  ئەنجامدا. بە ئامادەبوونى ژمارەیەکى بەرچاو لە خوێندکارانى دەرچوى دوانزەیەمى ئامادەیی لە پارێزگاى هەڵەبجە سیمینارەکە لەکاتژمێر (٤)ى عەسر و لە هۆڵی د.مستەفا زەڵمى لە لایەن بەرێز (فەرمان عبدالرحمن) بەڕێوەبەرى تۆمارى گشتى زانکۆ و بەرێوەبەرى مەڵبەندى ڕاوێژکاریی زانکۆى هەڵەبجەوە ئەنجامدرا.
سیمیناریست بابەتەکەى زۆر بە وردى و بەدرێژى باسی لە سەرجەم مەرج و ڕێنمایەکانى وەرگرتنى خوێندکاران بۆ ئامادەبوان کرد ،  سەرجەم پایە بنەرەتیەکانى (زانکۆلاین ، کریدیت ، پارالێڵ ، ئیواران) لە چوارچێوەى فۆرمى ئۆنلاینى وەرگرتنى خویندکاران باس لێ کرد و بە وردى شیی کردنەوە. ئەو ئاماژەى بە هەموو ئەو گۆڕانکاری و کارئاسانیانە کرد کە وەزارەتى خویندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ وەرگرتنى خوێندکاران لەمساڵى خوێندندا ئەنجامیداون. بەتایبەت سیستەمى کریدیت کە سیستەمێکى نوێیە و جێگەى سیستەمى ڕاستەوخۆى گرتوەتەوە و خویندکاران دەتوانن بێ گەڕانەوە بۆ بەشەکان ولەڕیگەى فۆڕمى ئۆنلاینەوە پڕی بکەنەوە.
دابەشکاریی کۆنمرەى وەرگرتن بەسەر سیستەمەکانى نێو فۆڕمەکە بەشیکى دیکەى سیمینارەکە بوو ، ئەو کۆنمرەى پێویستى بۆ هەریەک لە سیستەمەکان باس کرد.
لە بەشێکى دیکەى سیمنیارەکەدا بەڕێوەبەرى مەلبەندى ڕاوێژکارى هەڵەبجە باسی لە مەڵبەندەکەیان و لیژنەکانى سەر بە مەڵبەندیی ڕاوێژکاریی هەڵەبجە کرد ، و جەختى لەوە کردەوە کە لە سنورى پارێزگاى هەڵەبجەدا تەنها سێ لیژنە بە فەرمى سەر بە مەڵبەندەکەیانن و لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاوە دانیان پێدادەنرێت کە ئەوانیش لە زانکۆى هەڵەبجە و پەیمانگاى تەکنیکى هەڵەبجە و کۆلێجى کشتوکاڵ ، بە شێوەى خۆبەخشانە لە پێشوازى خوێندکاراندا دەبن.
لە کۆتایی سیمینارەکەدا ئامادەبوان پرسیار و سەرنجەکانى خۆیان خستە ڕوو.
زانکۆى هەڵەبجە وەک نەریتى ساڵانەى خۆى بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٨-٢٠١٩ مەڵبەندێکى ڕاوێژکاریی پێکهیناوە کە ڕۆژانە بە درێژاى ماوەى پڕکردنەوەى فۆڕمى وەرگرتنى خوێندکاران لە پێشوازى خوێندکاراندان و ئەمە حەوتەمین لیژنەیە کە لەلایەن زانکۆوە بۆ ئەو مەبەستە پیک دەهێنرێت ، مەبەستیش خزمەتکردن و پێدانى ئامۆژگارى و بەرچاوڕوونیە بە خوێندکاران .

Sharing is caring!