زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆی مزووری کۆدەبنەوە

لە درێژەی ئەو هەوڵانەی کە زانکۆی هەڵەبجە دەیدات بۆ پەرەپێدانی ئاستی ئەکادیمی و زانستی زانکۆکە، ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ١٨ ی تەموزی ٢٠٢٢ هەریەک لە زانکۆکانی هەڵەبجە بە نوێنەرایەتی دکتۆر بەرزان هادی حمەکریم بەڕێوەبەری پەیوەندیە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان، دکتۆر جیجونگ لیی پڕۆفیسۆر لە زانکۆی میزووری – کانسەس سیتی و دکتۆر کارزان خدر بەڕیوەبەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی سلیمانی بەشێوەی ئۆنلاین کۆبونەوە.
لە ماوەی کۆبونەوەکەدا کورتە باسێک لە هەر زانکۆە پێشکەش کراو پێداویستیەکانی زانکۆ خرانەڕوو لەڕووی ستافی ئەکادیمی و ژمارەی خوێندکاران و ئەنجامدانی تویژینەوە ئاڵۆگۆڕی ئەکادیمی.
لە کۆتاییدا باس لەوەکرا کە کۆبۆنەوەی زیاتر ئەنجام بدرێت بەمەبەستی گەشتن بە یاداشتنامەیەکی لێک تێگەشتن کە سود لە زانکۆمان بگەیەنێت لە بواری کارو چالاکی هاوبەش وەک وێرکشۆپ و سمپۆزیەم و ئەنجامدانی توێژینەوەی و پڕۆژەی هاوبەش و تەنانەت ئەگەر بکرێت ئاڵوگۆڕی خویندکاران.

Sharing is caring!