ئاگاداريه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى تۆمارى گشتى

تۆمارى گشتى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاگادارى سه‌رجه‌م خوێندکارانی هه‌رچوار قۆناغى به‌شه‌كانى زانكۆمان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ و دابه‌زين خوێندكاران ده‌ستپێده‌كات به‌پێويستمان زانى ئه‌م ڕوونكردنه‌وانه‌ى خواره‌وه‌ بۆ خوێندكارانى ئازيز بخه‌ينه‌ ڕوو.
1- خوێندكارانى خۆشه‌ويست ئه‌توانن له‌ڕێگه‌ى ئه‌م لينكه‌وه‌ فۆڕمى داواكارى پڕبكه‌نه‌وه
http://www.mhe-studentaffairs.com  کە ته‌واوى ئه‌م خزمه‌تگوزاريانه‌ى له‌سه‌ره‌ (فۆڕمى پێشكه‌شكردنى داواكارى + ليستى مامه‌ڵه‌كان+ ڤيدۆى چۆنيه‌تى پێشكه‌شكردن و پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كان + ڕێنماييه‌كانى گواستنه‌وه‌ و دابه‌زين )
2- داوا له‌ خوێندكاران ده‌كرێت به‌پێى مه‌رج و ڕێنماييه‌كانى گواستنه‌وه‌ و دابه‌زين داواكاريه‌كانيان پێشكه‌ش بكه‌ن.
3- وێنه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كانيان به‌ڕوونى ئه‌پلۆدى سايت بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى توشى گرفت نه‌بن.
4- پێویست ناکات هیچ خوێندکارێک سەردانى زانکۆ بکات بۆ ئەم پرۆسەیە. پرۆسەى گواستنەوەو دابەزینى خوێندکاران لە (٢٠٢٢/٧/٢٠) دەستپێدەکات تاکو (٢٠٢٢/٨/٣٠).

Sharing is caring!