کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆو به‌دواداچوون له‌سه‌ر كاروباره‌كانی زانكۆو دانانی پلان بۆ ساڵی ئایندە، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی زانكۆ ، ئه‌نجومه‌نی زانكۆی هەڵەبجە کۆبونەوەی ئاسایی سازکرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٨ی ٦ی ٢٠٢٢ به‌سه‌رپه‌رشتی پ.د.مهاباد کامل عبدللە سه‌رۆكی زانكۆی هەڵەبجە و به‌ئاماده‌بوونی ئەنجومەنی زانکۆ، لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆ ده‌ستخۆشی له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانكرد سه‌باره‌ت به‌كۆتا گه‌یاندنی پرۆسه‌ی خوێندنی ئەمساڵ.
پاشان باس له‌ كاروباره‌كانی زانستی و کارگێڕی و خوێندکاران و خوێندنی باڵا وگەشەپێدانی سەنتەرەکانی توێژینەوەی زانستی لە زانکۆو پلان دانان بۆ ساڵی نوێی خوێندن کرا.

Sharing is caring!