دوو مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە بە هاوکاری مامۆستایەکی زانکۆی ڕازی توێژینەوەیەکی زانستییان بڵاوکردەوە

دوو مامۆستایى کۆلێجى پەروەردەى جەستەیى و زانستە وەرزشییەکانى زانکۆى هەڵەبجە بە هاوکاری لەگەڵ کۆلێجى پەروەردەى جەستەیى و زانستە وەرزشییەکانى زانکۆى ڕازى کرماشان (بەشى فیزیۆلۆژى وەرزش) توێژینەوەیەکى زانستییان لە گۆڤارێکى نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە.
ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤارى ” BMC Complementary Medicine and Therapies” بە ئیمپاکت فاکتەرى (3/18) بڵاوکرایەوە، کە لە لیستى دە باشترین گۆڤارەکانى بوارى (Complementary Medicine and Therapies)ـیە لە جیهاندا.

ئەم توێژینەوەیە بریتیى بوو لە (کاریگەرى هەر دوو ڕاهێنانى هەوایى و تەواوکەرى ڤیتامین D، لە یەک کاتدا، لەسەر بۆهێڵى نیشاندەرە ئیلتیهابییەکان و سترێسى ئۆکسیداتیۆ، لە ناو پیاوانى توش بوو بە نەخۆشى شەکرەى جۆرى دوو).
دەرئەنجامى ئەم توێژینەوەیە نیشانیدا کە:
ئەنجامدانى چالاکى وەرزشى و خواردنى تەواوکەرى ڤیتامین D، لە یەک کاتدا، یەکێکە لە شێوازە چارەسەرییەکان لە باشترکردنى نیشانە ئیلتیهابیەکان و سترێسى ئۆکسیداتیۆیى پیاوانى توش بوو بە نەخۆشى شەکرەى جۆرى دوو.
بۆ بینین و زانیارى زیاتر لەسەر توێژینەوەکە سەردانى ئەم بەستەرەى خوارەوە بکە:
https://bmccomplementmedtherapies.biomedcentral.com/articles/10.1186/s12906-022-03645-7
بەڕێزان:
1- ڕاستگار حسینى (زانکۆى رازى کرماشان، کۆلێژى پەروەردەى جەستەیى و زانستە وەرزشییەکان) 2- هیوا احمد رحیم (کۆلێژى پەروەردەى جەستەیى و زانستە وەرزشییەکان- زانکۆی هەڵەبجە) و 3- جلال خضر احمد (کۆلێژى پەروەردەى جەستەیى و زانستە وەرزشییەکان- زانکۆی هەڵەبجە).

Sharing is caring!