پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان دەست پێدەکاتەوە

سێنتەری گەشەپێدان بۆ کار (CDC) لە زانکۆی هەڵەبجە بە هاوکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی (IREX) ی ئەمریکی بۆ شەشەم ساڵ لەسەر یەک بەشداری لە پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان (Internship) بۆ هاوینی ساڵی ٢٠٢٢ دەکات. پڕۆگرامی ئینتێرنشیپ ساڵانە لە پشووی هاویندا بۆ خوێندکارانی زانکۆ ئەنجامدەدرێت. لە پڕۆگرامەکەدا خوێندکار بۆ ماوەی ١٠٠ کاتژمیر لە کۆمپانیا یان دەزگایەکی کەرتی تایبەت بە شێوەی خۆبەخشانە کاردەکات بۆ ئەوەی ئەزموونی کار وەربگریت و بتوانێت بە شێوەیەکی کرداری بە بازاڕی کار ئاشنا ببێت.

ئەو شوێنانەی کە سەنتەر (CDC) هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجام داون و دەرفەتی ڕەخساندووە بۆ خوێندکارانمان ئەمانەی خوارەوە لە خۆ دەگرێت. خوێندکار بە شێویەکی خۆبەخشانە بۆ ماوەیەک کە لە ١٠٠ کاتژمێر کەمتر نەبێت لەو شوێنانە کاردەکات کە خوێندکار لەم ڕێگەیەوە کۆمەلێک ئەزموونی گرنگ کۆدەکاتەوە و ئاشنا دەکرێت بە شوێنی کارکردن بە شێوەیەیکی واقیعی.

شێوازی کارکردن و ماوەی کارکردن دواتر ئەو شوێنە یەکلایی دەکاتەوە کە لێی وەردەگیرێت و تاڕادەیەکی زۆریش هاوکار و هەماهەنگ دەبن لەگەڵ بەشداربوواندا، چونکە پڕۆگرامەکە بۆ خزمەتی خوێندکارانە

تێبینی/

– خوێندکارانی بەشەکانی ئاندازیاری تەلارسازی و بازرگانی نێودەوڵەتی کە خۆیان مەشقی هاوینەیان هەیە دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ ئەوەی شوێنی کارەکانیان تۆمار بکەین و ببن بە بەشێک لە پڕۆگرامەکە و لە کۆتاییدا بڕوانامەیان تەواو کردنی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکانیان پێببەخشرێت کە بۆ سیڤیەکانیان گرنگیەکی زۆری دەبێت.

– خوێندکار خۆی دەتوانیت پەیوەندی لەگەڵ هەرشوێنیکی کاردا ئەنجام بدات و ئێمەش هاوکار دەبین لەوەی لە پڕۆگرامەکەدا تۆماریان بکەین تا ببنە خاونی بڕوانامە.

1- پەیمانگای لۆیاڵ

2- ڕێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە و مافی ژنان

3- تەلەفزیۆنی هەڵەبجە

4- تۆڕێ میدیایی ڕووماڵ

5- تەلەڤزیۆنی زنار

6- پەیمانگای ڕەنێو

7- پەیمانگای تۆپلێرن

8- پەیمانگای دەربەندیخان

9- هەر شوێنێکی کار کە خوێندکار خۆی بتوانێت پەیوەنیدیان لەگەڵ ببەستێت و ئێمەش داغلی پڕۆگرامەکەی بکەین

بۆ بەشداریرکردن دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن. دوا کات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکان ڕێکەوتی ٢٥/٦/٢٠٢٢ کاتژمێڕ ١٠:٠٠ شەو دەبێت.

https://forms.gle/TX9pjUYoGREoFbJYA

ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە لەبارەی پڕۆگرامەکە و شێوازی بەشداریکردن لە پڕۆگرامەکەدا تکایە دوودڵ مەبە لەوەی پەیوەندیمان پێوە بکەیت و بە خۆشحالیەوە وەڵامت دەدەینەوە.

Sharing is caring!