زانکۆی هەڵەبجە، کۆبونەوەیەکی بۆ بەهێزکردن و ئاڵوگۆڕی پەیوەندیە زانستی و کلتوریەکان ئەنجامدرا

بەبەشداری بەڕێز سەرقونسڵی ئێران لە پارێزگای سلێمانی و بەڕێزان (پرۆفیسۆر دکتۆر مھاباد کامل عبداللە، سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە- پرۆفیسۆر دکتۆر رەزا حەسەن، سەرۆکی زانکۆی سلیمانی- دکتۆر ئەحمدی، سەرۆکی زانکۆی رازی کرمانشان) لە ڕێگەی ئونلاینەوە ڕۆژی سێشەم ٢٥-٥-٢٠٢٢ کۆبونەوەکەئەنجام درا.

کۆبونەوە دوو کاتژمیری خایاندو ھەر سێ سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە و سەرۆکی زانکۆی سلیمانی و سەرۆکی زانکۆی رازی کرمانشان لە بارەی پتەو کردنی پەیوەندییە ئەکادیمی و زانستی و کەلتوریەکانی نێوانیان جەختیان کردوە و ئاماژەیان بە گرنگی پێکەوە کارکردنیان دا. ناوبراوان بەگرنگیەوە ئاماژەیان بەئاڵوگۆڕی مامۆستاو خوێندکار و ئەنجامدانی کۆنفرانس و وۆرک شۆپ و پرۆژە و سیمیناری زانستی و توێژینەوەی ھاوبەش و خولی فێربوونی زمانی فارسی و چالاکی ھونەری و وەرزشی کرد.
تەوەرێکیتری کۆبونوەکە گفتوگۆکردن بو سەبارەت بە
بەشداری زانکۆکانی ھەڵەبجە و سلێمانی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ھەورامان لەڕۆژانی١٧٫١٦-٧-٢٠٢٢لە( زانکۆی رازی کرماشان)بەڕێوەدەچێت.
لە لای خۆیەوە بەڕێز( پرفیسۆر دکتۆر مھاباد کامل عبداللە) سەرۆکی زانکۆ بە ناوی زانکۆی ھەڵەبجە سوپاسی( زانکۆی رازی کرمانشان)یکرد کە بە پەرۆشن بۆئەنجامدانی ئاڵوگۆڕی زانستی و کلتوری لەگەڵ زانکۆی ھەڵەبجە. هەروەک باسی لە ئەزموونی دەوڵەمەندی زانکۆی (رازی کرمانشان) کرد کە دەتوانێت بۆ زانکۆی ھەڵەبجە سودمەند بێت.
لە کۆتاییدا بە پیشنیاری بەڕێزان(پرۆفیسۆر دکتۆر مھاباد کامل عبداللە، سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجەو دکتۆر رەزا حەسەن، سەرۆکی زانکۆی سلیمانی و دکتۆر ئەحمدی، سەرۆکی زانکۆی رازی کرمانشان) بریاڕدرا یاداشت نامەیەکی سێ لایەنە لە نێوان ھەر سێ زانکۆی ھەڵەبجە و زانکۆی سلێمانی و زانکۆی رازی کرمانشان بۆ پەرەپێدانی بواری زانستی و کەلتوری واژو بکرێت.

Sharing is caring!