سێ مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە بە توێژینەوەیەک بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکەن

م. بێوەی محمود صاحب؛ م. عەتا موستەفا حمەمراد؛ م. حەمید حوسێن حمەسعید وەک سێ مامۆستا لە دەستەی ئەکادیمی بەشی زمانی ئینگلیزیی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی هەڵەبجە بە پێشکەشکردنی توێژینەوەیەک لە رێکەوتی ٢٠٢٢/٥/٢١ بەشداری دوازدەهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ڤێساڵ دەکەن. زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی و زانکۆی سەڵاحەدین بە هاوبەشی ساڵانە کۆنفرانسی ڤێساڵ بۆ زانستە پەروەردەیی و زمانەوانیەکان لە شاری هەولێر ڕێکدەخەن، ئەمساڵ لە ژێر ناونیشانی ‘وەرچەرخانی پەروەردەیی بەرەو سەرکەوتن’ ژمارەیەکی بەرچاو توێژینەوە پێشکەشکران و وابڕیارە لە ژمارەیەکی تایبەتی گۆڤاری ئەکادیمی هەردوو زانکۆی ناوبراو توێژینەوەکان بڵاوبکرێنەوە.
جێی باسە توێژینەوەی مامۆستایانی ناوبراو باس لە ڕاو هەڵوێستی خوێندکارانی کورد دەکات، کە زمانی ئینگلیزی وەک زمانێكی بێگانە لە زانکۆکان فێردەبن، دەربارەی بەکارهێنانی دەقی نوسینی ڕەسەن و دەستکارینەکراوی ئینگلیزی لە پێشخستنی ئاستی خوێندنەوەدا.

 

Sharing is caring!