بنکەی تەندروستی زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە

لەسەر داوای سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بۆ خزمەتکردنی زیاتری خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ، وەزارەتی تەندرووستی بڕیاری کردنەوەی بنکەی تەندروستی زانکۆی هەڵەبجەی دا.

بەپێی”بەیان”ی ژمارە (١٨) لە ڕێکەوتی ٢٤-٤-٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانانی وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە بەکردنەوەی (بنکەی تەندرووستی زانکۆ)و سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجەدەبێت. ئەمەش هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندرووستی و لەسەرداوای بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عبدللە) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەو هەوڵی ئەنجومەنی زانکۆ دێت بۆ زیاتر خزمەتکردنی خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایان لەبواری تەندرووستی.

Sharing is caring!