سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە سوپاس و دەستخۆشی لە گەنجە داهێنەرەکەی Google دەکات

لە پەیامێکدا بەڕێز پرۆفیسۆر د.مهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێز (بۆكان حسن) گەنجێكی بەهرەمەندی شاری هەڵەبجە کرد،کە دوای حەوت ساڵ لە هەوڵدانی بەردەوام توانی زمانی کوردی سۆرانی لە پڕۆگرامی وەرگێڕانی ئەلیکترۆنی (گوگڵ ترانسلەیت) جێگیربکات و لە ناو (127) زمان لە سەر ئاستی جیهان تەنها (24) زمان جێگیرکران کە زمانی کوردی سۆرانی یەکێکە لەو زمانانە، ئەمەش پرۆژەیەكی گرنگ و نەتەوەییە کە سودێكی ئێجگار گرنگ دەگەیەنێت بە زمانی کوردی.
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لە پەیامەکەیدا وتی وەك زانكۆی هەڵەبجە پێشتر بانگێشتی بەڕێز بۆکان حسێنمان كردوە و پشتگیریی و پشتیوانی تەواوی بوین لە پڕۆژەکەیدا.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هیوای سەركەوتن و کاری زانستی و بەردەوامی بۆ خواست.

Sharing is caring!