کارەکانی ئامادەکاری بۆ یەکەمین کۆنفرانسی نێودەولەتی هەورامانشناسی دەستی پێکرد

کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ١ی ٢٠٢٢،بە شێوەی ئۆنلاین بە ئامادەبوونی بەڕێزان د.اغای صادقی سەرۆکی زانکۆی کوردستان و پرۆفیسۆر دکتۆر مهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە،کارەکانی ئامادەکاری بۆ یەکەمین کۆنفرانسی نێودەولەتی هەورامانشناسی دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.
سەرەتای کۆنفرانسەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد،پاشان لە وتەیەکدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کوردستان بەخێرهاتنی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەوئامادەبووان کردو هیوای خواست کۆنفرانسێکی سەرکەوتوو بەڕێوەبچێت بۆ زیاتر خزمەتکردنی ناوچەی هەورامان،دواتر بەڕێز پ.د.مهاباد کامل عبدللە ووتەیەکی پێشکەش کردو سەرەتا بە ناوی بەڕێزان پارێزگاری هەڵەبجە و نەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجەوە ڕێزوسڵاوی گەیاندە ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە،پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی هەموو تاکێکی دانیشتووانی هەورامان کرد بە بۆنەی خستنە نێو لیستی شوێنەوارەکانی جیهانەوە لە لایەن یونسکۆوە کە ئەمەش دەستکەوتێکە بۆ هەموو مرۆڤایەتی،هەروەها دەستخۆشی لە هەموو ئەو تاک و گروپانە کرد کە لە هەربوارێکدا بێت خزمەت بە ناوچەکە دەکەن لە ئێستاو داهاتووشدا،لە کۆتایی ووتەکەیدا هیوای خواست بتوانن پێکەوە کاری زانستی و ئەکادیمی پڕ زانیاری پێشکەش بە ناوچەی هەورامان بکەن.
شایانی باسە بڕیارە یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هەورامانشناسی لە ٢٠٢٢/١١/٢٢ لە زانکۆی کوردستان دەکرێتەوەو تا ئێستا تەنها زانکۆی کوردستان و زانکۆی هەڵەبجە هەڵدەستن بە کارەکانی و بڕیاریشە زانکۆی(ڕازی) بەشداری بکات.

Sharing is caring!