زانکۆی هەڵەبجە دەوامی فەرمی فەرمانبەران و خوێندکاران بۆ یەک کاتژمێر دووا دەخات

بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفرو دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆو هەروەها بەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندکاران لە دەرەوەی شاری هەڵەبجەوە دێن بۆ دەوامی فەرمی،ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە بڕیاریدا،لە ڕۆژی یەکشەممەوە ٢٣ی ١ی ٢٠٢٢ ؛-
١- دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکان و بەشە کارگێڕیەکان کاتژمێر ( ١٠ ) دەست پێدەکات و کاتژمێرێک دەوام درەنگتر تەواو دەبێت.
٢- تاقیکردنەوەکانی خوێندکاران لە کۆلێج و بەشەکان کاتژمێر (١٠ ) دەست پێدەکات.
بە هیوای سەرکەوتن و تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک

ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە
٢٠٢٢/١/٢١

Sharing is caring!