مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی ڕێزنامە بەسەر خوێندکاراندا بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ١ی ٢٠٢٢ لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە،بە ئامادەبوونی بەڕێز پرۆفیسۆر مهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەن و مامۆستایان خوێندکاران،لیژنەی باڵای ئاهەنگی خوێندکاران مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ پۆلێک لە خوێندکارانی زانکۆمان ڕێکخست.
لەو مەراسیمەدا سەرەتا پ.ی.د جەلال خضر ئەحمەد وەک سەرۆکی لیژنەکە بەخێر هاتنی ئامادەبووانی کرد،دواتر بەڕێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە وتەیەکی پێشکەش کردو سوپاس و دەستخۆشی لە لیژنەی دووەمین ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ کرد،هەروەها سوپاسی ئەو خوێندکارانە کرد کە دڵسۆزانە هاوکاربوون لە ئاهەنگەکەداو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە قۆناغەکانی خوێندندا، لە کۆتایی مەراسیمەکدا لە لایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆو ئامادەبووانەوە خەڵاتی ڕێزنامە بە سەر خوێندکارەکاندا دابەشکرا .

جێگای باسە لە پای هاوکاری و گواستنەوەی کارە ئەکادیمی و زانستیەکان و ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکاران بە شێوەی ڕاستەوخۆ،ڕۆژی ٨ی ١ی ٢٠٢٢ خەڵاتی ڕێزنامە بە کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان پێشکەش کرا.

Sharing is caring!